
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ونبووەکان
ونبوون. ڕەنگە ونیش نەبووبن. هەرچۆنێکبێت لەجێگایەکی دنیان. جگەلەو پاڵتۆ و سەگەی لەوانیتر گەورەترن، زۆربەیان بچووکن.لەشتە بچووکەکان،ئەڵقەیەک و قۆپچەیەکی ونبووش. لە ڕاستیدا ئەوان تەنیا لەکن من نین.واتا لەو شوێنەی منی لێم، لەوێ نین،بەڵام ونیش نەبوون. چوون بۆ شوێنێکی دیکە، لای کەسێکی دیکە…هەڵبەتە لەوانەیە،بەڵام ئەگەر لای ئەوی دیکەش نەبن، کەواتە ئەوە مانای ئەوەیە هێشتا ئەڵقەکە لەگەڵیدایە، لەوێیە، تەنها ئەوەیە کە من لەوێ نیم. قۆپچەکەش بە هەمان شێوە، هێشتا لەوێیە، ئەو شوێنەی کە من لەوێ نیم.
دایک
کچەکە چیرۆکێکی نووسی.«باشتربوو ڕۆمان بنووسی؟» دایکەکە وتی. کچەکە خانوویەکی کەلوپەلی یاری دروستکرد. «ئەگەر ڕاستەقینەبووایە زۆر باشتر بوو.» دایکەکە وتی. کچەکە کڵاوێکی بۆ باوکی دوری." لێفەبا بەسوودترنەبوو؟" دایکەکە وتی. کچەکە چاڵێکی بچووکی لەناو باخچەکە هەڵکەند. «باشتر نەبوو چاڵێکی گەورەترت هەڵبکەندبایە؟» دایکەکە وتی. کچەکە چاڵێکی گەورەتری هەڵکەند و چوو لەوێدا بنوێت. «زۆر باشتربوو هەمیشە لەخەو هەڵنەستبای.» دایکەکە وتی.
پێکەوەژیان
پێکەوە لێرە دانیشتووین، من و کۆئەندامی هەرسکردنم. من لەسەر کتێبەکەم کاردەکەم، ئەویش لەسەر نانی نیوەڕۆ کە بەر لە کەمێک خواردم.
هاوڕێی بێزارکەر
تەنیا چوار لەو هاوڕێیانەی دەیانناسم، بێزارکەرن.ئەوانی دیکە زۆر سەرنجڕاکێشن. هەڵبەتە،لەڕوانگەی زۆربەی هاوڕێ سەرنجڕاکێشەکانمان،ئێمە بێزارکەرین، زۆربەی هاوڕێ سەرنجڕاکێشەکانمان،پێیانوایە ئێمە بێزارکەرین.سەرنجڕاکێشەرترینیان ئێمە لەهەموان بە بەبێزارکەرتر دەزانن. لەوانە بەگومانم کە مام ناوەندن و لەبەرامبەردا یەکتریمان خۆشدەوێت: نازانین ئەوان ئێمە زۆر بەسەرنجڕاکێش دەزانن یان ئێمە بە سەرنجڕاکێشیان دەزانین.
سەگە داماوەکەیان
نەیانویس، دایان بەئێمە. بەرەودواوەمان برد. لە سەریماندا و بەستمانەوە.وەڕی، مڕاندی و ئامبازمان بوو. بۆمان بردنەوە. ماوەیەک لای خۆیان هێشتیانەوە. پاشان دایان بە شەڵتەرێکی چاودێریکردنی گیانداران. سەگەکەیان بردەناو کۆختێکی تۆڕی تەختی زەویەکەی چیمەنتۆ.سەردانیکەران دەهاتن و تەماشایان دەکرد. چوارپێ لەسەر زەوی چیمەنتۆکە وەستابوو. کەس نەیدەویست. بێ ئەسڵ و فەسڵ بوو.
بۆخۆی نەیزانیبوو. دیسانەوە سەگی دیکەیان بۆ شەڵتەرەکە هێنا. شوێنیان نەبوو. بردیانە ژووری بەرەڵڵاکردن تا بەرەلڵای بکەن. دەبوو لەگەڵ سەگەکانی دیکە ڕۆیشتبا. بازیدا،بە بینینی سەگەکانی دیکە بێ تاقەت بوو و ترسا. دەرزییەکیان لێدا. لەو شوێنە جێیانهێشت کەوتبوو و چوون تا سەگێکی تربێنن.هەموو سەگە تۆپیوەکانیان پێکەوە برد تادەست بە کاتەوە بگرن.
vinesh.ir