
ناوەڕۆکی کتێبی تاوانی (مەمۆ لە بەڵگە نهێنیتەکانی حزبی بەعس ) ، توێژینەوەیەکە بەزمانی عەرەبی و لە چەندین بەش پێک دێت کە هەر بەشێکیش پاشکۆی دۆکیومێنت و وێنەی لەگەڵە و بەخۆشحالییەوە ئەمر پێنجشەممە( ١٣ / ٨ / ٢٠٢٦ ) کەوتەبەر دەستی خوێنەرانی عەربی زان .
کتێبی ناوبراو باس لە خەبات و کاری رێکخستنی سەرەتای هەشتاکانی حزبی شیوعی عیراق لە هەولێر دەکات ، هەروەها کۆمەلێک بەلگەی نهێنی گرنگ لەسەر تاوانی گرتنی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی ( مەفرزەی عادل سەلیم بە سەرپەرشتی شەهید عەباس محەمەد عومەر و شەهید کاکل محمد رسول ) لە شاری هەولێر دەکات کە بە خیانەتی ( مەمۆ )ی تاوانبار ناسراوە، هەروەها کۆمەلێک بەلگەی گرنگی تێدایە کە بۆیەکمجار بلاودەکرێتەوە کە پەردە لەسەر زۆر لایەنی نهێنی لادەدات .
. کتێبەکە لەلایەن (فۆندی عادل سه ليم و فەتحییە محەمەد) پشتگیری و تێچووەکەی دابینکراوە لە چاپخانەی شەهاب ی شاری هەولێر چابکراوە .
کتێبی ناوبراو ئێستە لە کتێبخانەی (سیروان / لە تەنیشت چایخانەی مەچکۆ ) و کتێبخانەی ( نووسەران ) بەردەستە ، هەروەها دەتوانرێت ڕاستەوخۆ و بەنرخێکی گونجاو لە هاوڕێ ( بەختیار شەعبی ) داوای بکەن !
