
درەخـتـەکـان دەبـیـنی
مـەمـکــە شـووشــەی دەســتی زارۆیـەک
مـنـداڵـێــکی جـانــتــا بــەشــان
مـامـۆســتـایــەکـی بـێ بـۆیــنـبــاخ
درزی نێـوان مـەمــکـی
کـچــێـکــی ڕەشـــتــاڵــە،
پـیــاوێــکــی خـەوتــوو ، لــەڕێــزی پـێــشــەوە
ئــاڵای ســەرقــەڵا
چــاوەکـــانـت ، بــەتــامــەزرۆییـەوە
هــەمــوو شـــت دەبـیــنــێ
پــەنــجـەکـانـی مـنـیــش.
......
بــاڵــنـدەکــان ، نــەرم نــەرم
بــەئـاســمــانی ســامــاڵـدا
دەفـڕیــن
و
شــیــنــایــی تــابــلــۆکــەیــان
تــێـک نــەدەدا
بــاران ورد ورد
بــەســەر درەخــتـەکــانـدا دەبــاری
گــەڵاکــان
گــوتـوبــێــژی خــۆیــان
تــێــک نــەدەدا
و
گــوێ گــری تــەڕ بــــوون..
........
تـەنـــهــا کـات وتــەنـیــایـی یــە
بــەشــم نــاکــات
بــەشـی پــەنـجــەو
چــاوەکـانــم..
............
پــشــکــۆیـــەکــی گــەرم
بـخــە نــاو لـەپــی دەســـتـت
دوو دڵــۆپ ڕۆنــدک
گـەرم گــەرم
دەبـێــتــە دوو دێــڕ
نــووســیـنی گــەرم
گــەرم و زیــنــدوو.
...........
هــەورەکــە ئــەوەنــدە
بــارانــی پــێ نـیــە،
بــەڵام دەبــارێ
دەبــارێ و
ڕۆژو شــەو ،
لــێـک گــرێ دەدا
لــەســەر کـێـڵـگــە دوورەکــان
نـەرم دەبــارێ
زەوی یـەکـان
بـێ دەنـــگ بــێ دەنــگ
ئــاهــەنــگ دەگــێڕن
و
تــێر تــێر دەخــەون ....
..........
لــەژوورێـکــا بــوون
کــۆزیــان ســاوا بــوو
ئــامــێــری دەســتــیــان
پ ە ر ت ی کــردن
و
کــۆنـــەبـوونــەوە
و
ک
ۆ
ن
ە
ب
و
و
ن
ە
و
ە....
.......
بـێ ســەردەڕۆیــن
بــەئــاســتــەم نــووزەمــان دێ
نــووزەیــەک
کـەڕســتــەو
تــۆنـی دەنـگــمــان
لــەیــەک دەچــێ.
........عەبدوڵڵا ئەژی
