نووسـینی: رەزا شـوان

 

رۆژێـک گەردەلـوولـێکی تاریـک و رەش، لە بـیـابانەوە بەرەو کوردسـتان هـەڵـیکـرد. زیـانـێکی زۆری بەو شـوێـنانە گەیانـد کە لەسەر رێـگای بـوون. رەشـەبایەکە مـلیبە کـۆمـەڵـێک داربـەڕووەوە نـا. رووی دەمـی لـە پـیرە داربـەڕوویـەک کـرد و قـیژانـدی: ئـەوە بـۆ رێـتـان پـێـگـرتـووم؟

پیـرە داربـەڕووەکە: ئـێرە شـوێـن و خـاکی ئـێـمەیە، تـۆی نـامـۆ مـلـت پـێـوەنـاویـن و شـەڕمـان پـێـدەفـرۆشـیـت.

گەردەلـوولەکە، لە دوای مانـدووبـوونێکی زۆو، بەسەر پـیرە داربـەڕووەکەدا هـاواری کـرد: تـا زووە ریـگاکـەم بـۆ چـۆڵ بـکەن، ئەگەر نـا لە رەگـەوەوە هـەڵـتان دەتـەکـێـنم.

پـیرە داربـەڕووەکە بە دەنگـێکی دلـێرەوە: ئـێرە نیـشـتـمانی هـەزاران ساڵەی ئـێـمەیە. هـەرگـیز جـێی نـاهـێـڵـیـن. لـە هـەڕەشـەی تـۆی بـەدکـار و سـتەمـکـاریـش نـاتـرسیـن. گەردەلـوولی لە تۆ گەورەتـر و بەهـێزتـر و پـیستر ملـییان پێوەنایـن، بەڵام نەیانتـوانی هـەڵـمان کـەنـن.

گەردەلـوولەکە زۆر تـووڕە بـوو، بە هـەمـوو گـوڕ و تـوانـایەوە، دڵـڕەقـانە دەستیکـرد بە راوەشانـدنی داربەڕووەکان. بەڕووەکانیانی وەرانـد، گەڵای بە دارەکانەوە نەهـێشت، لـقـوپـۆپی زۆریـانی شکانـدەوە و رایـماڵـین. بـەڵام هـەرچەنـدی کـرد، نەیتـوانی قـەدی داربـەڕووەکان بە ئاستەمیـش بجـووڵـێـنـێـت. زۆر بێ بەزەیـیانە، هـێلانـەی بـە سەدان بـاڵـنـدەی رووخـانـد. باڵـنـدەکـان لانـەواز و سـەرگـەردان بـوون.

گەردەلـوولـەکە لەبـەردەم خـۆڕاگـریی داربـەڕووەکـانـدا، بـەزی و بەسەر شـۆڕی ئـەو

نـاوەی چـۆڵـکـرد. داربـەڕووەکـانیـش سـەربـەرزانـە، لـە جـێگـای خـۆیـانـدامـانـەوە.

بەهـاتنی وەرزی بەهـار، داربـەڕووەکـان لـقی تـازەی ناسک و گـەڵایـان کـرد. بـەڕووە وەریـوەکـانیـش، لە شوێنەکانی خۆیانـدا شـینبوون و بـوون بە نەمامی ناسک و جـوان.بە جـارێ ئـەو نـاوە بـوو بە بەڕووسـتان. بـاڵـندەکـانیـش گـەڕانـەوە. لەسـەر لـقەکـانی داربەڕووەکاندا، هـێلانەی جوانتریان دروستکـرد. ژیانێکی نـوێیان دەستپێکـ

رد.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا