
نووسینی: رەزا شـوان
گـونـدەکەی ئـێـمە لە سەد مـاڵ زیاتر بـوو، قـوتابخـانەیەکی دە پـۆلی تێـدا بـوو. بەڵام گـونـدەکەی ئەوبەرمـان، نـزیکەی سی مـاڵ بـوون. قـوتابخـانەی تێـدا نەبـوو، هـەژدە قـوتابییان هەبـوو.هـەشـتیان کـچ بـوون. رۆژانـە نزیکەی نیـوکاتـژمـێر بەپێ دەهـاتن بـۆ قـوتابخانەکەی گونـدەکەی ئێمە. لەنێـوان هەردوو گونـدەکەمانـدا، چەمێک هەبـوو، حەوت مەتـر پان بوو، ئاوی ناو چەمەکە دەگەیـشـتـە ئەژنـۆ. دەبوایـە ئەو قـوتابـییانە، لە هـاتـن و لە گەڕانەوەیانـدا، پـێـڵاوەکـانیـان دابکەنـدایـە و باش خـۆیان هەڵـبکردایە، بۆ ئەوەی لە پەڕینـەوەدا تەڕنەبـن.منداڵە گەورەکان لە پەڕینەوەدا منداڵانی لە خۆیان بچـووکـتریـان دەکـردنە کـۆڵـیان و دەیـانبـەڕانـدنـەوە.زۆر جـار پـێـیان لەسـەر بـەردە لـووسەکانی ژێـر ئاوەکەدا هـەڵـدەخـلـیسکان و دەکەوتنـە نـاو ئاوەکەوە، جـلەکـانیان و پەرتـووکەکـانیـان تەڕدەبـوون. جـلـوبـەرگـمان بـۆیـان دەهـێـنا. ئەگـەر بـارانـێکی زۆر بباریبـایە، چەمکە پـڕی ئاو دەبوو. قـوتابییەکانی گوندەکەی ئەوبەرمان، نەیاندەتـوانی بێـن بـۆ قـوتابخـانە.
رۆژێکی بەهـار، یەکـێک لە کچـەکان لە پەڕینەوەدا،کەوتبـووە ناو ئاوی چەمەکەوە. هـەمـوو جـلـەکـانی و پـەرتـووکـەکـانی تـەڕبـبـوون. لەسـەرمـا دەلـەرزی. دوو کـچی پۆلەکەمان بردیان و جلوبەرگی وشکیان لەبەریکرد. ئەو دیمەنە زۆر دڵتەنگی کـردم.
ئەو شەوە بیـرم لەوە دەکردەوە، کە چـۆنە تا ئێستا خەڵکی ئەم دو گوندە، پـردێکـیان لەسـەر چـەمـەکـەدا دروسـت نەکـردوە؟ تـۆ بـڵـێی بـە پێـویـستـیان نـەزانـیـبـێـت؟!
بـیرۆکەی پـرۆژەی دروسـتکـردنی پـردێـک لەسـەر چەمـەکەدا، خەیـاڵـمی داگـیرکـرد. پرۆژەکەم بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەمان باسکرد. زۆریان پێخۆشبوو.
رۆژی دواتر بانگی ژنان و پیاوانی هـەردوو گوندەکە کران.لە هۆڵی قوتابخانەکەماندا، باسی پـرۆژەی دروستکـردنی پـردێـک، بە دار و بە چـیمـەنتـۆ لەسەر چەمەکەدا کـرا. خەڵکی هـەردوو گـونـدەکە زۆر پێیـان خـۆشـبوو. هـەر ماڵێک بەپـێی توانـای،بـڕێک پـارەیـان بـۆ جـێـبەجـێکـردنی دروسـتکـردنی پـردەکە دا. پـارەیـەکی بـاش کـۆبـووەوە.
زیاتر لە بیست لاویش ئامادەبـوون، خۆبەخشانە کار لە دروستکردنی پـردەکەدا بکەن.
نەخـشەی پـردەکە کـێشرا. دار و چیمەنتـۆ و تەخـتە و بـزمار و کەرەستەی پێـویستیانبۆ کڕی. دەست بە کارکردن کرا. لە ماوەی کەمتر مانگێک،پـردێکی جـوان و قایـمیان دروسـتکـرد. بـەرزیی سـێ مـەتـر و پـانی سێ مـەتـر و درێـژییـەکەیدە مـەتـر بـوو.
بـە زۆریـنـەی دەنـگەکـان، ناومـان لـێـنا " پـردی هـەرەوەزی ".
رۆژی کردنەوەی پـردەکە خـۆشـتریـن رۆژی هـەردوو گونـدەکـەبـوو.بەم بـۆنەیەوە ئاهـەنگـێکی خۆش سازکـرا، ئـێمەی قـوتابیانـیشلە سەرەتای ئاهـەنگەکەدا، پێکەوە سـروودی "خـوایە وەتـەن ئاواکەی" مـان چـڕی. گـۆرانـیـمان وت و تـێر هـەڵپەڕیین.
کردنەوەی پـردەکە، هـاتوچـۆ و پەیوەنـدی و خۆشـەویستییەکی زیـاتری خـستە نیـوان خەڵکی هـەردوو گـونـدەکەوە. قـوتابیـیەکانی گـونـدەکەی ئەوبەرمان پاسکـیلـیان کڕی.لە جیـاتی نیـوکاتـژمـێر، بە پـاسکـیـل بە دە خـولـەک دەگـەیـشـتـنە قـوتـابخـانە.
قوتابخانەکەشمان لە ئاهەنگێکی تایبەتیدا، قەڵغـانی رێـزلێنانی (پـردی هـەروەزی) ی،
بە مـن و بە ئـەو لاوە خـۆبەخـشانـە پـێـشکەش کـرد.
گەورەبووم، لە زانکۆ وەرگیرام، لە کۆلێژی ئەندازیاریدا، بەشی ئەندازیاریی شارستانیم تەواوکرد. لە پارێزگادا دامەزرام. بوم بە بەڕێوەبەری رێگاوبان و پرد. لە یەکەم ساڵدا، پـرۆژەی قـیـرتـاوکـردنی رێـگـای پـێـنج گـونـد و دروسـتکـردنی دوو پــردم، بـە واژۆی پارێـزگاری پارێـزگاکەمان،خستە بواری جـێبەجێکـردنەوە. یەکێک لەو گونـدانە رێگای گـونـدەکەی خـۆمـان و دروستکردنی پـردێکی درێـژ و پان و قـایـم، بە چـیـمەنـتـۆ و بە شـیـشو بـە شـێـلـمانلەسـەر چەمـەکەدا، لە شـوێـنی پـردە داریـنـە کـۆنـەکەی نیـوان گوندەکەی ئێمە و گونـدەکەی ئەوبەرمـان. هـەر خـۆشـم سـەرپەرشـتـیی قـیرتاوکـردنیرێگای گـونـدەکەمان و دروستکـردنی پـردەکەمکرد. پـردەکە تەواوبـوو. بـەهـۆی ئەو پـردە تـازەیـەوە، هـەردوو گـونــدەکـە، بـوون بـە گـونــدێـک. لـە ئـێـسـتادا بـوونـە بـە شـارۆچکەیەکی جـوان و قـەشـەنـگ.
دوبـەی: ٢٠٢٥