محمدی مام  ڕەسوڵ 

باران هەر لایەکم پێ دەزانێ و 

لایەکەی دیم ،

پایز چۆلەکەکانی بە ئەنقەست فێرکردووە 

هێلانەی تێدا بکەن  ! 

پێم خۆشە دەنووکی ئەو بارانە تۆ بی 

کە کتێبێک لەسەردەمی ئەو  تەم تومانە دێنێتە قسە !

کتێبێک هەرجارەی کەبیانوو دەگرێ 

فاریزەکانی خۆی فڕێ دەداتە کۆڵانەکانی بـا  

کتێبێک هەرجارەی ،

بەجۆرێک لەخۆیدا دەمشوا  !! 

نەنگی نیە لەمەودوا بەڕۆیشتنت نەوێرم ! 

لەمەو دوا دەسکاری تۆنەکانی نووسین کەم !! 

وادیارە تۆ ڕەنگی ئاوابوونت گرتووە ! 

ئاسوودە دەبی من ببمە سکونەکانی ڕستەو 

تۆنەکانی سەفەر قڕکەم لەدەنگی خامۆشی ؟! 

لەودیوو قەشەنگی ئاڵۆزیمەوە تۆ چی دەبینی  ؟! 

من بەدڵی کام کاولاشی گزنگ نەبووم ؟ 

نازانم کەی شاعیریم لێ دێ ؟!

خۆم گومانم لەخۆمە  ،

ئەو دەمە نەبێ کەژێکانی پیانۆی ئەو کۆچەت 

لەمۆسیقای برینمدا ڕۆدەچــێ و 

لە پێدەشتی گریاندا دەمژەنــێ !! 

ئەوەندە باست دەکەم 

هەربینە تاڵیشکی خەزان سێوی گرت و 

باران هەنار !! 

بەرلەوەی گڤەیەک تڵخت بکاو 

دەستەکانم دەستەکانت بخواتەوە 

بەبێ ئاگا بەو دەستە ساردانەت دەست مەخەرە سەردڵم 

ئێستا وەکو جاران نیە ،

ناسک ناسک بە دەستتەوە دەشکــێ  !! 

منیش وەکو جاران ،

پەمۆی شیعر بەفانۆسەکانی حەزەوە گرنادەم 

دەست ناهێنم بە دیوارە سپیەکانی نەشئەم 

خۆشەویستیم لێکەرەوە ،

نازانم من 

تاکەی ئەو هەموو بزر بوونە ئاودەم  ؟!!

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا