عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا


  

مەبەست لەو نووسینە فیلمی"ئۆدیسە"یدەرهێنەری ناوداركریستۆفەر نۆلان نییە، كەگەڕانێكی قووڵ بەدوای پرسیارە گەورەكانی مرۆڤایەتی لەبارەی كات، خۆشەویستی و مانەوەبەرجەستە دەكات...هەڵبەتە چیرۆكی فیمەكەی نۆلان و بابەتی ئەو كتێبەی كە لێرەدا هەوڵی خوێندنەوەی دەدەم،یەكێكە لەو شاكارە ئەدەبییە بەرزانەی كە لە كۆنەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ كاریگەریی بەسەر ئەدەبیاتی دنیاوەهەیە و زۆربەی تراژیدیایۆنانییەكان لە ئۆدیسەوە هەڵێنجراون.چیرۆکی ئەو داستانە باسی گەشتە درێژخایەن و پڕ لە مەترسی و سەرکێشییەکەی ئۆدیسەی پاڵەوان دەکات، كە دوای تەواوبوونی جەنگی "تڕوادە" ۱۰ ساڵی پێدەچێ تا لە جەنگەکەوە بۆ نیشتمانەکەی خۆی (دوورگەی ئیساکا) بگەڕێتەوە، ئەو گەشتە لەڕووی فكرییەوە گوزارشت لە گەیشتن بە حەقیقەتیان گەڕانەوە بۆ جەوهەری خۆی دەكات، كە ئەو خوێندنەوەیەلەڕێگایكتێبی "ئۆدیسە و دەسەڵاتی بێسنوور"یفەیلەسوفی فەرەنسی(ژیل لیپۆڤێتسکی)لەدایکبووی ١٩٤٤، مامۆستای فەلسەفە و کۆمەڵناسی لە زانکۆی گرێنۆبڵ،هەوڵی تاوتوێكردنی دەدات.لەو كتێبەدا مرۆڤ دەسەڵاتی بێسنووری خۆی بۆ گەیشتن بە ناوەوەی خۆیڕادەگەیەنێت!وەرگێری بە توانای میسری (دینا مەندور) خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە ئەدەبی"پۆست-ڕۆژهەڵاتناسی"زانکۆی پاریس-سۆربۆن، خوێندنەوە و شیکارییەكی فکریی لەبارەی ئەم کتێبە نوێیە لە گۆڤاری (المجلة-Al Majalla Magazin)یئەلیكترۆنی ژمارەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ نووسیووە، کە تێیدا تیشکی خستۆتە سەر گرنگترین ئاوڕدانەوەكانی ژیل لیپۆڤێتسکی وەكـ دیاردەی تاکگەرایی (فەردانییەت) و کۆمەڵگای بەکاربەری سەرمایەداری و کەلتووری مۆدەی هاوچەرخ... بۆ بەدواداچوون و زێتر خستنەڕووی"سەردەمیبۆشایی" ئەو خوێندنەوەیەم لەسەر ئامادە كردووە.
نووسەر (دنیا مەندور) لە ناونیشانی (لە سەردەمی بۆشایییەوە بۆ سەردەمیئۆدیسە)قسە لەداخستنی كەوانەی بۆشاییەكان دەكات، تا بە حەقیقەت بگات، چونكە ژیل لیپۆڤێتسکی لە كتێبەكەیداچەمكی بۆشاییدۆخی بوونگەرایی "سووكی- سەبووك"ی دەخاتە بەرانبەر "سەنگینی دەروونی و دڵەڕاوکێ"وە.بەو مانایەشژیانی ئەمڕۆی "سووک"، ڕووکەش، بەخێرایی تێدەپەڕێت و پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵ و سەنگیننییە.ئەو ژیانە سەبووكە لەسەر چێژ و بەکاربردن وەستاوە...هەمووئەو وەرچەرخانە هاوچەرخانە، خەولە چاوی (ژیل لیپۆڤێتسکی) دەزڕێنێ ودەیەوێڕێگایەكی سەنگینتربۆ گەڕانەوەیجەوهەری مرۆڤایەتی،بە ڕووی مرۆڤ و ژیاندابکاتەوە.
 كەواتەئەو فەیلەسوفە،تەنیا لەڕوانگەی چاودێریکردنیدەروونیكۆمەڵگا و بەکاربردنی کاتییەوە نانووسێت،بەڵكەڕوو لە شیکردنەوەی ئەو "دەسەڵاتەلەڕادەبەدەر"ەش دەکات کەتەكنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد بە مرۆڤی هاوچەرخیبەخشیوە و ژیانی ئێمەی بۆ "ئۆدیسە"یەکی تەکنیکی گۆڕیوە؛لەو ژیانە تەكنیكییەدا مرۆڤبوونی خۆیئارەزوومەندانە خستۆتە بەر نەشتەری تاقیکردنەوە و مەترسیی زێدەییەكانەوە.ئەو كتێبە داوامان لێ دەکاتبەجەوهەری گەشتە درێژەکەی(ئۆدیسە)ی شاعیری گریکییدابچینەوە؛ پێش ئەوەی پرسەکانی "دەسەڵاتی بێسنوور"ی ژیریی دەستکرد داگیرمان بكات و بەردی بناغەی تێگەیشتنمان بۆ جیهانی هاوچەرخ دابڕێژێتەوە. 
لەو كتێبەدا ژیل لیپۆڤێتسکیچەمكی "سەردەمی بۆشایی" و "پاشایەتیی کاتی"وەكـچەمكی "تەقینەوەی گەورە"كە (Big Bang) بە گۆڕانكارییەكی ئۆنتۆلۆجی و مێژووییدادەنێت، بەو مانایەی كە تەقینەوە گەورەكەنەخشەی شارستانییەتی مرۆڤایەتی سەرلەنوێ کێشاوەتەوە!واتەتەقینەوە گەورەكەلە لایەک ناوەندە پیرۆزەکان، ئایدۆلۆژیا  قورسەکان، و ئەرکە مێژووییەکانی تەقاندەوە و تاکی لە دۆگمابوون ڕزگار کرد؛ لە لایەکی ترەوە، ساتی «ئێستا» و لۆژیکی «مۆدە»ی (کاتێتیی بەردەوام)ی کردە سەنتەری نوێی گەردوون. بەوەش شارستانییەتی مرۆڤایەتی لە فەزایەکەوە کە لەسەر سەنگینی ڕەگوڕیشەی داکوتابوو، لەسەر داهاتووی مێژوویی وەستابوو، بۆ گەردوونێکی شل و بێ-ناوەند گواستەوە. تەقیتنەوە گەورەكەجیهانێکی دروستكرد كە مانا تێیدا دەبێتە کاتیی و نەرم، هێزی تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستکردیش بەرەو «دەسەڵاتێکی بێسنوور» و مەترسیدار پەرەدەسێنێت.

دیکتاتۆرییەتی پێکەنین
ئەمڕۆ لە ساتەوەختی وەرچەرخانێکی بوونگەراییدا دەژین کە پایەکانی زانست، تەكنەلۆژیا، ژینگە و تا ناسنامەی تاکەکەسیش دەلەرزێنێت.كتێبی "ئۆدیسە و دەسەڵاتی بێسنوور" هێڵە گشتییەکانی ئەم قۆناغە نوێیەنەخشاندووە و ناوی "شارستانییەتی دەسەڵاتی بێسنوور"ی لێدەنێت. واتەگەیشتنی مرۆڤ بە توانایەکی زەبەللاحی تەکنیکی کە تەواوی سنوورەکانی توانای مرۆڤ تێکدەشێنێت،هاوکات بوونی مرۆڤایەتیشبەرانبەر مەترسیی نادیار و بێئاسایشی بوونگەرایی دەكاتەوە. ژیل لیپۆڤێتسکیپێیوایەلەم دیمەنەدا سەرمایەداری بە ئەندازەیەكـ تەشەنە دەکاتكە ته‌واوی گۆی زەویدەگرێتەوە و سەرجەم ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤدەکاتە کەلوپەل، شڵەژاوی و شۆڕبوونەوەی نوێ و بێپێشینە و ئارەزووی دەستكرد...واتە بەهۆی هێرشەكانیتەكنۆلۆژیاوەهەموو توانا لەڕادەبەدەرەكانی مرۆڤدەخاتە ناو قەیرانی ژینگەیەكیئابڵوقەدراوی "دۆپامین" و بازاڕی بەكارهێنانی خیرای زێدە-ییەوە!بەو مانایەش ئێمە ئەمڕۆ تەنیا لەناو گۆڕینی نەریتەکاندا ناژین،بەڵكە لەناو«ڕیخۆڵە کوێرە»ی شارستانییەتێکی بێپێشینەدا دەژین، کە ناچارمان دەکاتلە جیهانێکدا کە لێدانی دڵی ئەوەندە خێرا بووەتەوە تا سنووری هەناسەسواریبەدوای کلیلە نوێیەکانی داهاتووی دیکتاتۆرییەتی پێکەنین و سەردەمی "ئەرێنی"دا بگەڕێین!هەڵبەتە چەمكی «ڕیخۆڵە کوێرەی شارستانییەت» لە سیاقی فکرییدا ئاماژە بە دیاردە و قەیرانە لاوەکییەکانی سستمیچڕكردنەوەی مۆدێرنە دەكات،بەو مانایەی کە هیچ دەرچەیەكیبۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەهێشتۆتەوە، بەو مانایەی کە سەرچاوەی هەوکردن و هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی شارستانییەت و تەواویمرۆڤایەتی...بێ ئەوەیهیچ دەرفەتێبەڕامان و بیركردنەوەی جیدیبدات، بە خێرایی لە ڕادەبەدەرە و زێدە- زیرەكی میكانیكییەوەبەرەوگۆڕانكارییەتەكنەلۆژییەكان دەبێتەوە وبەڵێنیڕزگاربوون لە ئەرکەقوڕس و سەرکوتکەرەکان بە مرۆڤدەدات؛بەڵام هەموو ئەو بەڵێنانە زۆردارییەکی نەرمن، کەبەسەر مرۆڤداسەپاندوویەتی... هەرلەڕێگای ئەو بەڵێنانەشەوەلە ئەرکی سەرکوتکەرەوە بەرەو چێژی زۆەملێمان دەكاتەوە.
ئێمە ئەمڕۆ لەژێر سێبەری "دیکتاتۆرییەتی پێکەنین"دا دەژین وڕامان و بیركردنەوە و بەخۆداچوونەوە بووەتە تۆمەت! قووڵیی بووەتەڕێگر لەبەرانبەربازاڕی نەرمی بەرهەمهێنان و زێدە- بەکاربردندا... لەم سەردەمە زێدەییەدا، تاکەکەسدەرفەتی نییە،لەبەرانبەر برینەکانی بوونیدا بوەستێ،لەبەر ئەوەیئەو شادومانی و چێژە درۆزنانەلە دەست دەچێ كە زیرەكی میكانیكی و خێراییتەكنەلۆژیا بەرهەمی هێناوە. ئەمڕۆ تەكنەلۆژیا ئێمەی لەڕەقیی "ئەرک"ەوەبۆڕەقیی "چێژ"، لە چێژوەرگرتن لە سروشت و تێڕامان بۆ چێژوەرگرتن لە دۆپامین و خێرایی گواستۆتەوە، هەمیشە داوا لە مرۆڤی هاوچەرخدەکرێت بە زۆرەملێئارەزوومەندانە دڵخۆش بێت...بەمجۆرەتەکنەلۆژیا بارودۆخێکی بۆ مرۆڤ دروست كردووە کەلە دەرەوەدا هاوشێوەی خوداوەندەکان خاوەنی دەسەڵاتێکی بێسنوورە، بەڵام لە ناوەوەدا منداڵێکی ناسک و شڵەژاوەو کە لەگەڵ یەکەم بەركەوتنی ڕاستەقینەی ژیاندا درز دەبات و دووبارە پەنا دەباتە بەر دەمامکە دیجیتاڵییەکانییەوە، ئه‌و دەمامکانەیلەپشت بەکاربردنەوەمرۆڤ و خۆیان حەشاردراوە.ئەوەش بە چەمكیبە «مێینەکردنی جیهان»ناو دەنرێت، كە بریتییە لەو فەلسەفە و کلتوورە نوێیەی کە تێیدا بڕیار لەسەر بایەخدان بە جوانی و نەرمی دەدرێت؛جگە لەوە لەڕێگای بە «دیموکراتیزەکردنی مۆدە»ڕێگا بۆ هەموو تاکێکخۆش دەكرێت لەو بەها مۆدێرنانەی بازاڕدا بەشدار بێت، بەوەشهەموو شتێک بەرەو «شلی» و «کاتیبوون» پاڵ دەنێت،بۆیە گەڕانەوە بۆ جەوهەر و سووربوون لەسەر بوونێکی قووڵ و بێ-ماسک، چیتر بیرۆکەیەک نییەلە سەری مرۆڤەكاندا بخولێتەوە...لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە:ئایا لە سەردەمیتەكنەلۆژیا و خێراییدا، تاک دەتوانێت بە تەواوی خۆی لەمنەرمی «شلییە» دەرباز بکات، دەتوانێت دوورگەیەکی بچووکی قووڵی (بۆژیانێكی نا- چڕ، بۆ خۆی و کەسە نزیکەکانی) دروست بکاتەوە؟!.

کاتێک هاوچەرخێتی دەبێتەشارستانییەتیجەستە
لە شیکارییئەو وەرچەرخانە "ئەنتۆلۆژییە"دا مێینەیییگەورەترین تاقێگەی بەهاکانی هاوچەرخێتیزێدە- بەكاربردنی بەردەكەوێت. پێگەی مێینە لە تێڕوانینی(لیپۆڤێتسکی)داسێ قۆناغی بڕیوە:ئافرەتییەکەم،سەردەمی قەدەر و باوکسالاری. ئافرەتی دووەم،سەردەمیڕێنیسانس؛لەو سەردەمەدائافرەت لە دەرەوەی کردارە کۆمەڵایەتییەكانداوەک ئایکۆنێکی جوانی و وێنەیەکی نموونەیی لە هونەردابەكار دەهێنرا.ئافرەتی سێیەم،سەردەمی هاوچەرخ و زێدە-بەکاربردن،واتەسەردەمی هەڵخەڵەتاندنی لۆژیکی بەکاربردنی بێبەزەییانەی كۆمەڵگای تەكنۆلۆژیا.
لەسەردەمیهەڵخەڵەتاندن، هەمیشەژن- ئافرەت وەک پرۆسەیەکی نەرم و ئاڵۆز بە (جوانی/چێژ) و چڕییەوەمامەڵەی لەگەڵدا دەكرێ، بێ ئەوەی هیچزۆردارییەكـلە ئارادا بێ، کەسەکە ئارەزوومەندانە خۆی دەخاتەئەو تەڵەیەوە؛ تا ئەو شوێنەی چاودێریکردنی خۆ، جوانی و قۆزی، لە نەریتێکی کۆمەڵایەتیی چینایەتییەوەدەبێ بە "ئەرکی فەردی"یڕۆژانە!بەمجۆرە "ئافرەتی سێیەم" کە سەربەخۆیی خۆی وەك جەستە بەدەستهێناوە،جەستە وەک شوێنی حەشارگەیجوانی و چێژدەخاتە بازاڕەوە...لەبەر ئەوەی ناتوانێ لە جەستەی خۆی دوور بکەوینەوە تا بێلایەنانە درک بە جوانی و چێژی جەستەی خۆی بکات؛ بۆیە جەستەی خۆی بۆ بازاڕ و ئەویدیكەدەنەخشێنێت و جوانکاریی بۆ دەکات (وەک ئەوەی جەستەی خۆی نەبێت، جەستەی ئەوی تر بێت). 
ئەمڕۆ ئێمە بە جەستە دەژین، بەڵام ناتوانین جەستە بە تەواوی بخەینە ژێر چاودێریی هۆشیاریی و درککردن و ڕامانی قووڵەوە؛ ئەوە جیاوازیی نێوان ئەویدیی دەرەکی و ئەویدیی ناوەکییە،ئەوە جەنگیڕاستەقینەی خۆبوون و زێدە-بەکاربردنی تەكنۆلۆژیایە!. كەواتە لەسەردەمی تەكنۆلۆژیادا ئێمە جەستەی خۆمان دەکەینە «تەنێک» لە دەرەوەی خۆمان، بە ئاوێنە یان بە چاوی ئەوانی تر سەیری دەکەین؛ ئیتر جەستەلە ساتی نمایش و ڕازاندنەوەداچیدی «ناوخۆ» نییە، بەڵكە دەبێتە «پەند و تابلۆیەک» بۆ نمایشكردن...تا ئەو کاتەیدەمانەوێ بەهێواشیلە جەستە ورد بینەوە و تێیبگەین، ئیتر بە ئازارێک،بە برینێكـ و بە پیربوونەوە دەیبینینەوە، یان کاتێک نیشانەیەکی نەخۆشی، ترسێک، یان لێدانی دڵت لەناکاو دەگۆڕێت، ڕێک لەوێدا درک دەکەیت کە ئەم جەستەیە میوانخانەیەکە و تۆ تێیدا بێگانەیت...بۆیە ڕۆژێک دادێت بەبێ پرسی تۆ لە کار دەکەوێت!شارستانییەتی جەستە وای لێدەکات ببێتە «ئەویدیی دەستنەکەوتوو».لێرەوەیە (ژاک لاکان) دەڵێت: ئێمە هەرگیز جەستەی ڕاستەقینەی خۆمان نابینین، ئێمە تەنها ڕەنگدانەوە یان وێنەی جەستەمان دەبینین.
لە كۆمەڵگای زێدە- بەكاربردندا داوالە جەستە دەکرێتهەمیشە سه‌ركەوتوو و چالاک بێت،هەڵبەتە بەپێی پێوەرەکانی بازاڕێک کە لە خولانەوەی بەردەوام ناوەستێت، داوا لە جەستە دەکرێت هەمیشە "نەرم" و جوان خۆی بڕازێنێتەوە...بەمجۆرە جەستەی مێینە دەبێتە "سەرمایەیەکی جەمالی" کە دەبێت بەردەوام وەبەرهێنانی تێدابكرێ، بەردەوامبنەخشێنرێ و لەگەڵ مۆدە نوێ بكرێتەوە.
لەو كتێبەدا جەختلە سەردەمی ئافرەتی سێیەم دەكرێتەوە كەلەڕێگای مۆدێل و جوانی،سەبووك و ئاسانجەستە، یان بەها ڕۆحییەکانی بۆ «کالا و شتێک» گۆڕیوە کە بەپێی پێوەرەکانی بازاڕ، کڕین، فرۆشتن، و بەکاربردن نرخەکەی دیاری دەکرێت، ئەوەش دەبێتە بەشێک لە "ناسنامەی هەڵبژێردراو"یشارستانییەتیجەستە و پرۆژەی کەسیی ئافرەتی سێیەم پێکدەهێنێ.كەواتە "پاشایەتیی کاتی" هەموو شتێکی کردە مۆدێلێکی تێپەڕ.
هەڵبەتە لە سەردەمی ئەرکی توندەوە قوربانیدان و پابەندبوونی بەکۆمەڵ بەپیرۆزدادەنرا،بەڵام ئەمڕۆ لەكۆمەڵگایەکی بێ بەها، كۆمەڵگایەکی لەدەستدەرچووی سەبووكکە یاسا و بەها ئەخلاقییەکان تێیدا بێ‌کاریگەرن و هیچ سنوورێک بۆ ڕەفتاری تاکەکان نەماوەتەوە! ناتوانین وەك مرۆڤێكی خاوەن سەنگ بژین،یان وەكـمرۆڤێكی خاوەن شكۆ هاوسۆزیی لەگەڵ پرسە گەورە مرۆییەکاندابکەین و خەمخۆری پرسەکانی ژینگە و مافی ئەوانی تر بین...چونكە كۆمەڵگای تەكنەلۆژی پێیوایە هەموو ئەوانەڕێگری لە "چێژی کەسی" یان قوربانیدانی گەورەمان بەسەردادەسەپێنێتوكات و ئازادییکەسی کەلەپچەدەکات.بەڵام لیپۆڤێتسکیپێیوایە، دەشێ هاوسۆزی پرسە مرۆییەکانبکەین و ئەم هاوسۆزییەڕێڕەومان بەرەو چێژی کەسی پەک نەخات!واتەناشێ مرۆڤی هاوچەرخ، بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتی فەرامۆش بكات، مرۆڤی هاوچەرخ پێویستەڕۆژانە مانایمرۆڤبوونی خۆیهەتتا لەناودنیای بە شتبوون و هەڵبژاردنەکانی سەردەمی مۆدێرنەشدا بدۆزێتەوە. 

كۆمەڵگایزێدە-بەکاربردن
ژیل لیپۆڤێتسکی پێیوایە ئێمە لە بەکاربردنی "پێگە"وە (کە دەیانکڕی تا لەبەرانبەر ئەوانی تردا باشتر دەربکەوین) گواستراوینەتەوە بۆ "بەکاربردنی ئەزموونی سۆزداری" (کە دەیانکڕی تا هەست بەخۆمان بکەین). لەم سەردەمەدا، ئاستی کڕینی کەلوپەل، خزمەتگوزاری و چێژەکان بە شێوەیەکی بێپێشینە زیادی کردووە، و بازاڕکردن بووەتە دەرمانێکیڕۆژانە بۆ ڕاوەندنەوەی سەرئێشە و بێزاری...سەرەڕایهەموو ئەوەش، مرۆڤنەیتوانیووە ڕووبەڕووی شڵەژاوی دەروونیبێتەوە!. لەکاتێکدا خاوەنی تەواوی ئامرازەکانی خۆشگوزەرانی و ئامرازەکانی حەسانەوەیە،كەچی بە چڕیڕوو لە نۆرینگەدەروونییەكان دەکات، و بەدوای هاوسەنگی لەدەستچوودا دەگەڕێتیان لە خولەکانی "گەشەپێدانی کەسی"دا ئامادەیە...ئەگەرچیئەمڕۆ كۆمەڵگای تەكنەلۆژی هەموو ئەوانەیشیكردۆتە کەلوپەلی بەکاربردن؟!
بۆچی لە سەردەمیزێدەییەكاندانۆرینگە دەروونییەکان قەرەباڵغ دەبن؟! بۆچی زیادبوونی هەڵبژاردنەکان نەبووە هۆی زیادبوونیڕازیبوون،بەڵكە بووەتە هۆی "دڵەڕاوکێی هەڵبژاردن"...ئەمڕۆ تەكنەلۆژیا بەردەوام هانت دەدات بڵێیت "دڵخۆش"، "گەنج"، و "سەرکەوتوو"م...شڵەژانی دەروونی و نائارامییاندۆڕانپەیوەندی بە سەردەمی تەكنەلۆژیاوە نییە،بەڵكە "هەڵەیەکی کەسی"یە، هەڵەی كەسیش کەسەكە لێی بەرپرسیارە و لێخۆشبوونی بۆ نییە... ئا ئەمەیە ئەوەی لیپۆڤێتسکی ناوی دەنێتڕووی تاریکی هاوچەرخێتی توند- کەڕۆژێك لە ڕۆژان خەونمان پێوە دەبینی... كەچی ئەمڕۆبۆتە "لۆدی دەروونی". ئەمڕۆ مرۆڤ بە تەنیاخۆی لەبەرانبەر ئاوێنەکەیدا دەبینێتەوە،كە لەلایەن شاشەکانیڕیکلامیڕەنگاوڕەنگەوەئابڵوقەدراوە و داواکراوە،بۆ ئەوەی "کەماڵییەکی" مەحاڵ بەدی بێنێت.
ئیترمرۆڤ توانای ژیانیناو بۆشایی نەماوە. چونكە جەوهەری مرۆڤ گەڕانە بەدوای "مانا"دا و لە بەکاربردنی کاتی تێدەپەڕێت،مرۆڤ لە ڕێگای ماناوە درک بە ئەویدی دەکات،تەنانەت ئەگەربە ناچاری لەناو ئامرازەکانی بەکاربردنیشدا بێ، دەبێ بەدوای مانادا بگەڕێت!. ئەوە هەوڵێکی مرۆیی نەپچڕاوەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی بوون لە جیهانێکدا کە ئیتر لە گۆڕان ناوەستێت.بەدیوەكەی دیكە هەمیشە چێژ بەپێی یاسای هاوسەنگیی دەروونی کار دەکات،هەمیشە چێژ ئامانجی کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەكانە تا مرۆڤ لە ئاسوودەییدا بژیت.بەو مانایەشڵەژانی دەروونی،تەواو ڕەتکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕاستییەی کە لە ناخدا هەیە و گەڕانەوەیە بۆ هونەری تێڕامان!.
لە کۆتاییداپرسیارەكە ئەوەیە: چۆن دەکرێت مانایەکی"ڕەق" لە جیهانێکی"نەرم"دا بنیاد بنرێت، چۆن دەکرێت ئازادی پیادە بكرێت بێ کەوتنە تەڵەی دڵەڕاوکێیەک کەكۆمەڵگای فرە-بەکاربردن دایهێناوە؟!. لە كتێبەكەدا ئەگەرچی ژیل لیپۆڤێتسکی "مانیفیستۆی" ڕزگاربوونمان پێشکەش ناکات، بەڵامدڵسۆزانە بۆئەو واقیعە ئاڵۆزەتوێکارییەکی سارد و ڕوون دەخاتەڕوو كەبەرپرسیارێتیی هۆشیاریی بە مەرجی سەردەمدەبینێ. كەواتە خوێندنەوەی هزری ئەو فەیلەسوفە دەعوەتێکە بۆ گەڕاندنەوەیسەنگی جوانی لە ژیانماندا،ئەوەش گەڕانەوە بۆڕابردوو نییە،بەڵكە تێگەیشتنێكی جەوهەری و قووڵە لە ئێستای تەكنەلۆژیادا.
هەولێر 1/8/2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا