رەزا شـوان

هـونەرمەنـدی کۆرانیبێژ و پیانـۆژەنی بەناوبانگی ئەمریکی،خاتوو (دیان جـوان شـور) لە (١٠/ دێسەمبەر/ ١٩٥٣) لە شـاری (تـاکـۆمـا) لە ویلایـەتی واشـنتـۆن، لە ئەمـریکا لەدایـکبـووە. دیـان شـور بـە حـەوت مانـگی لەدایـک بـوو. واتـە دوو مانـگ لەپێـش لەدایکبوونی ئاسایی.هـەرکە لەدایک بوو، تـۆڕەکانی چاوەکانی نەخـۆش بـوون، لـەو نەخۆشخـانەیەی کە لـێی لەدایکبوو، بە هـۆی هـەڵەی پـزیشکـێکی نەخـۆشخانەکەوە، کە رێژەیەکی ئۆکسجـینی خەستی زیاتری کردبووە چاوەکانی دیانی نەبەکامەوە، هەردوو چـاوی بـۆ هـەمـیـشەیی کـوێـربـوون. دیـان شـورکە گـەورەبـوو،سکاڵای لەسەر ئـەو نەخـۆشخـانەیە تـۆمـارکـرد، پـارەی قـەرەبـووی هـەڵـەکـەیـانی لـێـیان وەرگـرت.بـەڵام سەرەڕای ئەو هـەڵـە کوشندە و دڵـتەزێـنە، شـور بێ هـیوا نەبـوو، هەرگـیز نەیهـێشـت کەمئەنـدامـێتیـیەکەی (نابـیـنایی) رێگـری لە شوێنکەوتـنی ئارەزووی دڵخـوازی ژیـانی بـکات، کە چـوونە نـاو جیهـانی هـونـەر گـۆرانی چـڕیـن و ژەنـیـنی پـیـانـۆ بـوو. 
دایکی لە منداڵییەوە نازناوی (دیدڵـز)ی لە دیان نا. دایک و باوکی هەر بەم ناوە ناویان دەبـرد. بە ناوی (دیانـا دیـدڵـز) ەوە، کە گـۆرانیبـێژ و پیانـۆژەنـێکی نابـیـنای ئەمـریکی بەناوبانگ بـوو. دایک و باوکی شور، حەزیان لە گوێگـرتنی موزیک بـوو. بەڵام شـۆر حەزی لە گوتنی گۆرانی بـوو. باوکی کاپتنێکی پـۆلیسی ناوخـۆ بوو، ئارەزوومەنـدێکی ژەنینی پیانـۆش بـوو. دایک و باوکی کاری زیاتـریان دەکـرد بـۆ دابـینکـردنی بـژێـویی منداڵەکانیان. شـور، خوشکێک و دوو بـرای هەبوو. دایکیان لە تەمەنی (٣١) ساڵـیدا بە نەخۆشی شـێرپەنجە کـۆچی دوایی کـرد.ئەو کاتە تەمەنی شـور (١٣) ساڵان بـوو، مردنی دایکی زۆر دڵگران و خەمباری کرد. پـوورێک و خوشکەکەی یارمەتییان دەدا. 
شور گوێچکەیەکی موزیکی ناوازەی بۆ گۆرانی و موزیک هەبوو. تەمەنی دوو ساڵان بـوو، بە تامەزرۆییەوە گوێی لە مـوزیک و گـۆرانییەکانی رادیـۆ دەگـرت. لە سەرەتای منـداڵـیدا، دایـک و بـاوکی بـە مـوزیـکی جـازی نەریـتی ئەمـریکی ئـاشـنایـان کـرد. لە ماڵەوەیەنداکاسێتێکیزۆری گۆرانی و موزیکی، گۆرانیبێژ و موزیکژەنە ناودارەکانی ئەمـریکایان هەبـوو. لە ماڵەوەدا دایکی بـۆی لـێـدەدان. بە گـوێگـرتن، گەلێک گۆرانی فـێـربـوو.هـەر لە سـێ ساڵـیدا دەسـتی بە گـۆرانی گـوتـن کـرد. شـور دێـتەوە یـادی ودەیگێڕێتەوە و دەڵێت: "لەو تەمەنە بچووکییەمدا، گەر هـیچ  ریـتمـێک لە دەوروبەرم نەبوایە، زۆرجار شەوان لە ژوورەکەی خۆمداگۆرانیم بۆ خۆم دەگوت، دایک و باوکمهەڵـدەستان و هاوریان دەکرد و دەیانگوت:"دیان، بێدەنگ بە".بە ناچاریدەچوومە ناو کانتۆری جلەکانمەوە، بە نەرمی گۆرانیـم دەگوت و لەگەڵـیدا لەنجەولارمدەکرد". 
دیان شور لە تەمەنی دوو ساڵـیدا، دەستی بە ژەنینی پیـانـۆ کـرد، تەنها دوو پەنجـەی بەکاردەهـێـنا و لەسـەر کـلـیـلەکانی ئاوازەکانـدا دایـانی دەنان. لە تەمەنی سێ ساڵـیدا، زۆر بە جـوانی پیانـۆی دەژەنی. هـەر لە تەمەمەنی سێ ساڵـیدا،بۆ یەکـەم جار فـێری چـڕینی گۆرانییە بەناوبانگەی خاتـوو دیـنا واشـنتـۆن بـووـ گـۆرانـیبـێـژێـکی نابیـنای بەناوبـانگ بـووـ گۆرانیـیەکەی بە ناوی" رۆژێـک چ جـیاوازییەک دروسـتـدەکات؟".شـور دوایی بوو بە خـاوەنی ستایـلی گـۆرانیی ناسراوی دەوڵەمەنـدی تایبەتی خـۆی. 
شـور لە تەمەنی چـوار ساڵـیدا، رۆحی سەربەخـۆیی گەشـەی کرد. لە قـوتابخـانەیەکی گـشتی نابـیـنایان لە شـاری (ڤـانکـۆڤـەر) لە واشـنتۆن دەیخـوێنـد. کە دوو کاتـژمێـرلە ماڵیـانـەوە دوور بـوو.لە بـەشی ناوخـۆیی دەمـایەوە. تا تەمـەنی یازنگـزە ساڵان لـەو قوتابخـانەیەدا خوێنـدی. لە رێگەی دەنگ و رێنـووسی (بـرێـل) ەوە، فـێری گۆرانی و موزیک ژەنین دەبـوون. بەڵام شور حەزی دەکرد لەگەڵ خـێزانەکەیـدا بـژیت، بۆیـە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە، هەر خۆی بە شەمەندەفەر دەچـوو بۆ قوتابخانە و دەگەڕایەوە بـۆ ماڵـەوە. شـور لە تەمـەنی نـۆ ساڵـیدا، شـەوانی هـەیـنی و شـەمە، لەسەر شانـۆ و لە یانە و لە چـێشخانە گەورەکانـدا، ئاهـەنگی گۆرانی و پیانـۆژەنینی پێشکەش دەکرد. سەرنجی هـەمـووانی راکـێشا و سەرسامی، دەنگە زوڵاڵ و شـیرینەکەی کردبـوون کە سێ ئـۆکـتـاف و نیـوە. بە پـارەی ئـەو ئاهـەنـگ و کۆنـسێـرتانەی، پـارەی هـاتـووچـۆ 
و پـێـداویـستیـیەکانی خوێنـدنی دابیـن دەکـرد.
شـور لە تەمەنی نـۆ ساڵـیدا، لەسەر شانـۆی هـۆڵی هـوتێـل هـۆڵـیدای ئین ناوخـۆیی، کۆنـسـێرتێکی گەورەی گۆرانی و مـوزیکی جـازی پـێشکەش کرد، ناوبانگی دەرکرد.
شور لە تەمەنی یـازدە ساڵیدا، لە ساڵی (١٩٦٤) دا، ئەلبوومێکی گۆرانی و مـوزیکی بە نـاوی (ئەیـلـول لە بارانـدا) بـڵاوکـردەوە.
شـور لە تەمـەنی دوانـزە ساڵـیدا،ئیـلهـامێکی گـەورەی بـۆ هـات، کاتـێک کە دایـکی ئەلبـوومێکی مـوزیکـژەنی گەورە (جـۆرج شـێرینگ)ی نابینای بۆ ماڵەوە بۆی هـێنا. 
بە ناوی (کۆنسێرتـۆ بـۆ خۆشەویـستم) بـوو. بە گوێگـرتن هەموو گۆرانییەکانی ئەو ئەلـبـوومە فـێربـوو. شـێوازە جیـاوازەکانی گـۆرانی گـوتنی شـێریـنگی وەرگـرت.
دیـان شـور، خـوێنـدنی لە قـوتـابخـانە حکـومییەکانـدا تەواوکـرد. دوایی لـە زانکـۆی پیـوگـت گـۆرانـیی و میلـۆدی خوێنـد. 
دوای ئەوەی لە یانەکان و باڕەکاندا، لە سەرانسەری باکووری رۆژئاوای زەریای هـێمن ئاهەنگی گۆرانی و مـوزیکی پێشکەش کـرد، زیاتر ناسرا و ناوبانگی دەرکـرد.شـور لە تەمەنی بیست و یەکساڵیدا، بو بە هـاوڕێ و هاوکاری، بەناوبانگـترین کەڵە گۆرانیبێژ و مـوزیکـژەنە پیـشەییەکانی ئەمـریکا. شـور دەڵـێت:" مـن شـوێـن هەمـوو جـۆرە هـونەرمەنـدێکی بەناوبـانگی ئـەو سەردەمە کەوتـم، تا توانیـم زۆرتـریـن مـوزیکـموەرگـرت"شـور لە نێـوان ساڵانی (١٩٨٤ بۆ ١٩٩٧)، (١١) ئەلـبوومی گۆرانی و موزیکی جازی، لەلایەن کۆمپانیای (جی ئاڕ پی) یەوە تـۆمـارکـران و بڵاوکـرانەوە. سەرجەم (٢٣) ئەلـبووی گۆرانی و موزیکی بڵاوکراونەتەوە. ئەمە ناوی هەنـدێک 
لە ئەلبـوومەکانێتی "لە یادم دان لەگەڵ خـۆشـەویـستـیم، یـادت دەکەم، دیان شور و ئـۆرکێسترای کاونت باسی، شوری پاک، گۆرانیی خۆشەویستی، گۆرانی کریسمس، 
دڵ بـۆ دڵ، ئەیلـول لە بارانـدا، دایـکە بە تایبـەتی بـۆ تـۆی تـۆمـاردەکـەم،... هـتد". 
شور لە گەنجییدا، ئالوودەی مەی خواردنەوە بوو، دوایی بەیەکجاری وازی لێهـێنا. 
شور لە چەنـدین هـۆڵ و شـوێـنی بەنـاوبانـگی ئەمـریکی و جیهـانیدا، لە فـێستیڤاڵە نیـودەوڵەتـییەکاندا، بە گۆرانی و بە موزیک بەشداریی کردووە. چەنـدین ئاهەنگ و کـۆنـسـێرتی هـونـەریی تایـبـەتی خـۆی پـێـشکەش کـردووە، وەک لەسـەر شـانـۆی هـۆڵی کـارینـگی و لە سەنـتەری کـینـێدی و لە کـۆشکی سـپی دا. بە یاوەری تـیـپە مـوزیکـیـیەکەی خـۆی،یان لەگـەڵ تـیـپی ئـۆرکـێسترای گـەورەی کاونـت بـاس. 
شـور، یەکـێکە لە گۆرانـیـبێژ و پیـانـۆژەنە بەناوبانـگەکانی هـاوچـەرخی ئەمـریـکا. دەنگـێکی ناوازەی روون و پاکی هـەیە. مـوزیکای شـور، بـە شێـوەیەکی بـنەڕەتی، هـەمـوو گـۆشـەیـەکی مـوزیـکی ئەمـریـکی، کـلاسیکی و مـۆدێـرنی لەخـۆگـرتـووە. 
بە ملیۆنان هەواداریگۆرانی و پارچە موزیکییەکانی لە ئەمـریکا و لە جیهاندا هەیە.
خاتـوو دیـان شور لەگەڵ موزیکـژەنی خۆشەویست (لـیتـس کروکـێت) هـاوسەرگیری کـردووە، پـێکەوە ژیـانـێکی خـۆش بەسەردەبـەن. لە ئێستادا لە کالـیـفـۆرنیا دەژیـن.
خاتـوو شـور، تا ئـێـستا پێـنج جـار بـۆ وەرگـرتـنی (خـەڵاتی گـرامی) کانـدیـد کـراوە. 
کە خەڵاتێکی زێڕینی بەرزە، لە بواری هـونەری گۆرانی و موزیکـدا. دوو جـار ئەم خەڵاتەی بۆ باشترین گۆرانیی جـاز، لە ساڵی (١٩٨٦) و (١٩٨٧) دا وەرگـرتـووە.
لە ساڵی (٢٠٠٠) یـشدا، لەلایـەن دامـەزراوەی ئەمـریـکی بـۆ نابـیـنایـان، خـەڵاتی (هـێـلیـن کـیـلەر) یـان پـێ بەخـشی.
خاتوو شور لە ساڵانی رابردوودا، لە چەندین پـرۆژەی خێرخـوازی و پەروەردەیـیدا، بەشداریی کردووە. بە پارە یارمەتیی چەنـدین رێکخـراوی خێرخوازیی لە ئەمریکا و 
لە ئەفـریقـا داوە. وەکو مامۆستا وراهـێنەری گۆرانی و موزیک، خۆبەخـشانە چەند خولو وۆرکشۆپێکی،بۆ فـێرکردن و راهـێنانی خوێندکاری ئارەزوومەندی گۆرانی و مـوزیـک لەسـەر ئاستی ناوەنـدی و ئامـادەیی و زانکـۆدا کـردووەتـەوە.
شيرمەر دەڵێت:" گومانی تێدا نییە، کە خاتوو شور، بە رەهـایی باشتریـن جازژەنە". 
خاتوو شور لە ئێستادا تەمەنی (٧٣) ساڵە، ئەستێرەیەکی گەشی جیهانی گـۆرانی و مـوزیکە. بەرداوامە لە پێشکەشکردنی ئاهـەنگ و کۆنـسێرتی گـۆرانی و مـوزیک، 
لە ساڵانی لاوێتییدا ساڵانە نـزیکەی (٢٠٠) ئاهـەنگ و کۆنسێرتی پێشکەش دەکرد.
دیان شور لەگەڵ تیـپە مـوزیکـییەکەیـدا، کە لە باشترین مـوزیکـژەنەکانی وڵاتەکەی پێکهاتـووە گەشـت بۆ سەرانـسەری جیهـان دەکـەن و لەسەر شانـۆ و لەنـاو هـوڵە بەنـاوبانـگەکانی وڵاتـانـدا، کـۆنـسێـرتی تایبـەتی پـێـشکەش دەکـەن و بەشـداری لە فـێستیڤـاڵەکانی گۆرانی و مـوزیک دەکەن.جاروباریـش لەگەڵ تیپی (ئـۆرکـێسترای کاونـت باس)بەشـداریی کـۆنـسێرت و فـێستیـڤـاڵەکانی گۆرانی و مـوزیکدەکـەن.
بە دەیـان دیـمـانەی رۆژنـامـەوانی و تەلەڤـزیـۆنـیـان لەگـەڵ دیـان جـوان شـوردا کـردوون. گەشـتـێکی زۆریـشیبـۆ وڵاتـانی جـیهـانیکـردووە. 
(*) بـۆ ئـەم نووسـینەم، سـوودم لە چـەنـدیـن سایـتی ئـینگـلـیزی وەرگـرتـووە.
نەرویـج: ٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا