
ئەم گۆڤارە كە خودان و سەرنووسەرەكەی مومتاز حەیدەرییە و سێ مانگ جارێك بەكوردی و عەرەبی دەردەچێت، ئامانجی زیندووكردنەوەی دەق و بەڵگەنامە مێژووییەكانە.
لەم دوو ژمارەیەدا (4-5) دەیان دەقی مێژوویی نەبینراوی تێدایە، سەرنووسەر هەوڵیداوە رابردووی نەتەوەكەی بە بەڵگە نامەوە بخاتە بەردەستی خوێنەران و بەنەوەی نوێ بڵێ تۆمارەكانی سەدان ساڵی رابردوو پڕن لە سەروەری و تێكۆشان و باپیرانمان ئەو چیرۆك و سەركردانە بوون كە نەیانهێشتووە كەلتوور و جوگرافیا و شۆڕشەكانی كورد لەبیر بكرێن و مێژوویەكی دێرینیان تۆمار كردووە و ئێمەش بەدەستپاكیەوە دەیخەینە بەردەستی خوێنەران.
