شیعری كاوەی خەسرەوكاوانی      

پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی پاكی هاوسه‌ری كۆچ كردوم كه‌ له‌ 18/6/2020 به‌ نه‌خۆشی كۆچیی دوایی كرد

 

هێندەی یەکەمین دیدارمان

موشتاقی دیداری تۆمە

ساڵانی دوری وغوربەتیت

ئازاری نێو روحی خۆمە

 

تۆ نازانی ئەم سەفەرە

چەندە بۆ رۆحم ئازارە

تۆ نازانی هەڵوەرینی

یەکەمین وەرزی بەهارە

 

لە دوایی تۆوە جەستەیێکی

بێ ناونیشان و بێ گلکۆم

رۆژان دەڕوا و پێکە خەمی

دووریت لە نێو رۆحم دەخۆم

 

بەبێ تۆ نیشتمانی دڵ

ئەشک وهەنسک وماتەمە

وەڵاتێکی بەبێ ئاڵاو

سەرتاپای تاریکی و خەمە

 

واتێ نەگەی چرکە ساتێک

عیشقت لە نێو دڵم وونە

ئەو رۆژەی کە دێمەوە لات

خۆشترین ئاهەنگی منه


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا