بەندی عەلی

گرنگ نییە کەمینە بن .. 

هەر پەڵە هەوری گەواڵە

کە دەچنە ئامێزی یەکدی ،

دەکەونە ڕێژنە بارانی 

وەرزی پەڵە ..

گرنگ نییە کەمینە بن ..

هەر چرپەیە ،

دەبێت بە ماکی هاوارو

هەر خورپەیە ،

تەزووی گیان دەکاتە بەری

جەستەی بێ هەستی بوکەڵە !

گرنگ نییە کەمینە بن ..

مرواریش لەنێو سەدەفی

کەنار دەریاکانا کەمە ..

شەبەنگێکی خۆرەتاویش

بۆ زامی تاریکیی ئەشکەوت

لەهەر کوێوە بێت ، مەرهەمە !

گرنگ نییە کەمینە بن ..

هەندێ قەدەر وایە ، یاران !

بۆ کاروانی هەزار میلیش

هەنگاوێکەو

دەبێ هەر نێرگز مژدە بێ

بۆ چاوساغیی نەوبەهاران !!

گرنگ نییە کەمینە بن ..

..................................................

چارەکە سەدەیەکە ئەندامی هیچ حیزبێکی کوردی نیم ، بەڵام ئەوەی ئەم مرۆڤانە کردیان لە هەولێر جێی شانازییە ..


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا