ئێوارەی شەممە ١٧-١٠-٢٠٢٥، ماڵی وەفایی، کۆڕێکی تایبەت بە ناساندن و بەردەستخستنی هەردوو کتێبی "شیرینی و تاڵییەکانی ژیان لەنێو لاپەڕەکانی بیرەوەریدا" و "تەزووی ویژدان یان گڕکانی عاتیفە؟!"، بۆ مامۆستا و کەسایەتی بواری پەروەردە "زرار قادر کەریم" ساز کرد.
لە کۆڕەکەدا کە ژمارەیەکی بەرفرەوان لە کەسایەتی ئەکادیمی و پەروەردەکاران و چالاکان ئامادە بوون، مامۆستا زرار هەڵوەستەی لەسەر ناوەڕۆکی هەردوو کتێبەکە کرد، کە یەکێکیان بیرەوەرییەکانی و ئەوی دیکە کۆمەڵێک وتاری پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی و سیاسی لەخۆدەگرێت.
کۆڕەکە بە خستنەڕووی سەرنج و بەشداری ژمارەیەک لە ئامادەبووان کۆتایی هات و دواتریش هەردوو کتێب لەلایەن نووسەرەوە بەدیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کران.