سەلام عومەر

 

ووردبونەوەم لە جەستەی تۆ

جمكانەی دوو كاتی دژن

بۆیە لێكدانی نیگامان

بروسكەی هەورو تەم و مژن

* * *

جاران سەرنجت لە ڕووی من

رژابووە نێو حەزێکی نوێ‌

وروژانێکی شێتانەت

لەخوێنمدا دێنایە سوێ‌

* * *

لە دوا دیداریش بزانە

دوورنیە لێوت بتەزێنم

ئەگەر دەستم بەنەرمی خزی

بزانە سینەت دەترازێنم

* * *

ئێستاش حەزدەكەم لە ژوانا

چەناگەو لێوی لەرزۆكت

بەدەم ڕاگرم و متت كەم

بەدەست خستنە نێو بەرۆكت

* * *

ئەوەتانێ‌ چاوی دڵم

پێڵوی ئارامی لێكنانێ‌

شەو و رۆژ لە بۆسەدایە

بۆ دیدەنی و ساتی ژوانێ‌

* * *

گەردەشتەوێ‌ وەكو ئەوسا

تەتەری هاوڕازت زووبێ‌

دەبا ئەوجارەش شیلەی دەم

خۆراكی خوای ئارەزوو بێ‌

* * *

ئەوسا دەزانی نهێنی

خۆشەویستی لە كوێدایە

لێكدابڕان و ئاشتبونەوە

چ لەزەتێكی تێدایە .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا