
هه‌ندرێن خۆشناو شێوه‌كارێك و كاریكاتێریستێكی پێشه‌نگی كورده، هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌شداری له پێشانگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كاندا كردووه، له ساڵی 1986 یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كاری و دواتر كاریكاتێری خۆی له هه‌ولێر كردۆته‌وه، له دوای ساڵی 2000 ه‌وه به‌شداری له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه شێوه‌كاری و كاریكاتێرییه‌كاندا كردووه و ده‌كات، زیاتر له 220 چالاكی و به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، چه‌ندین خه‌ڵات و بڕوانامه و رێزلێنانی جۆراوجۆری پێبه‌خشراوه، له دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كوردی كاریكاتێریست، ده‌ستنیشان كردنی بوو وه‌كو یه‌كێك له 50 باشترین و سه‌ركه‌وتووترین كاریكاتێریست له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌م ساڵدا.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی جیهانی هه‌ندرێن خۆشناو بۆمان دوا و گوتی: به درێژایی ساڵانی كاركردنم له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری و كاریكاتێر و كارتۆندا، به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه كه گۆڕانكاری و نوێكاری و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌م، و خۆم و ستایل و بیركردنه‌وه‌م پێشبخه‌م، و له ئاستێك و ستایلێكی دیاركراودا خۆم قه‌تیس نه‌كه‌م، به‌رده‌وام چالاكیم هه‌بێت، له ناوه‌وه‌ی كوردستان و عیراق، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵكو زۆر زیاتریش، سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستكه‌وته، ئه‌مساڵ زیاتر له 20 چالاكی و به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیم هه‌بوو له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا، له پای ئه‌م به‌شداریكردنانه‌م، رێكخراوی ئۆستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هونه‌ره‌كانی كاریكاتێر و كارتۆن، كه له ساڵی 1945 دامه‌زراوه، ساڵانه ئه‌مجۆره چالاكییه نێوده‌وڵه‌تیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ به‌پێی پێوه‌ره‌كانی شاره‌زایانی خۆیان، له قۆناغی یه‌كه‌م منیان وه‌كو یه‌كێك له 100 باشترین و سه‌ركه‌وتووترین هونه‌رمه‌ند بژاركرد، له قۆناغی دووه‌میش دیسان وه‌كو یه‌كێك له 50 باشترین هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریستی جیهان ده‌ستنیشان كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێك گرنگی جیهانیه بۆ خۆم و بۆ هونه‌ری كاریكاتێر له كوردستاندا، زۆر سوپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م بۆ بایه‌خدانتان.