بەشی(١٩)

ئامـادەنیـم نـازی کــەر بکێشم

سەیران:یەکێ دەڵێ ژن بەخواری لە پەراسووی پیاو دروست بوو. یەکێتر دەڵێ نەوڵڵا لە گوونی دروست بووە.

ڕێزان:یەکێتر دەمان هێنێتە ئاستی ئاژەڵ و دەڵێ ژن و سەگ و کەر، نوێژی پیاو بەتاڵ دەکەنەوە.

بێخاڵ:دانەیەتر دەڵێت:تڕ و فس و ژن، دەستنوێژی پیاو بەتاڵ دەکەنەوە.

سەیران:هاوڕێیان، بیرمە زستان بوو، دایکم دەستی بەردەستی باوکم کەوت، باوکە کەرباوکەکەم یەک دنیا جوێنی پێ دا.

ڕێزان:بۆچی؟

سەیران:گوتی هەی داکت بگێم، دەستنوێژەکەت شکاندم. کیژی قەحپەی، دەڵێیت سەرخۆشیت؟ ماکەری تەڕەس باب، ئاگات لەخۆت نییە؟ جا وەرە باوکی نەگێ.

دووبارە دەبێ بڕۆم لە قوزی داکی بنێم و بەو بەفر و کڕێوەی دەستنوێژ بشۆرمەوە.

بێخاڵ:هەموویان کەرن.

ڕێزان:یەکێکیتر دەڵێت: ژن خەریکی کولێرە پێوەدانیش بوو، پیاوەکەی زەوقی هەڵسا و کێری ڕەق بوو، دەبێت بۆی بەرزبکاتەوە!

سەیران:چی بەرزبکاتەوە؟

بێخاڵ:ڕانەکانی

ڕێزان:هاهاها

سەیران:یەکێکیتر دەڵێت هەر ژنێک شەو دڵی پیاوەکەی بشکێنێت و گان نەدات پێی، ئەوە تابەیانی فریشتەکان نەفرەتی لێ دەکەن و پێی دەڵێن:دەک عەمرت نەمێنێت، کچەتیوی چلمن، باشە لۆ قلەکت نەدا پێی؟

بێخاڵ:یەکێکیتر دەڵێت: ژنان نیوە ئەقڵ و نیوە میراتن، و بە دووانیان بەرامبەرشاهیدی پیاوێکن.

ڕێزان:یەکێتر دەڵێت:ژن کێر و کێم و ئادابی پیاوەکەی بلستەوە، هێشتا مافی نەداوە.

سەیران:یەکێکیتر دەڵێت:ئافرەت لە عەورەتەوە هاتووە و هەمان شێوەی کوسی، هەموو لەشی عەورەتە.

بێخاڵ:یەکێکیتر دەڵێت:زۆربەی ئەهلی دۆزەخ، ژنانن و ژنەکان لەوێ کێم و ئاداب لە کوسیان دێتە دەر و بە مەمکەوە هەڵدەواسرێن.

ڕێزان:دانەیەکیتر دەڵێت:ژنان سەری هەموو ئاژاوەیەکن!

سەیران: یەکێتر دەڵێت: ژنان ئارەزووی پیاو دەجووڵێنن.

 بێخاڵ:ژن هیچ بەهایەکی نییە لای ئەمانە

ڕێزان:پیاوان لێرە دەبێت تۆی نێرسالاری لە ناوگون و مێشک و تێڕوانیان بخەسێندرێت.

سەیران: تا دەگەڕێنەوە سەر سکەی مرۆڤ بوون و لە ژنێتی بوونی ژن و لە پیرۆزی ژن و چەمکی یەکسانی جێندەری تێدەگەن.

بێخاڵ:هاوڕێیان، کتێبێک هەیە بەناوی(کوشتنی پیاوێتی)، پێویستە  هەموو پیاوێک، بەزۆر ناچاربکرێت، تا بیخوێنێتەوە.

ڕێزان: ئەوانەی خوێندەواریشیان نییە، دەبێت بڕۆن و لەڕێگای سەمینار و کوڕەوە گوێی بۆ بگرن.

سەیران:پیاوەکان هێندە لە مرۆڤ بوون دوورخراونەتەوە و لەخۆیان نامۆ و نەزان و سەرگەردان کراون،

بێخاڵ:دەبێت جارێکیتر هەموو فێری ئەلفبێی ژنۆلۆژی و واتای ئازادی بکرێن و ئاشنای مرۆڤ بوونەوە بکرێنەوە.

ڕێزان: هەزاران ساڵە، هەرچی مەزهەب و خێڵ و خەنجەر و ئایدیۆلۆژیا هەیه، کار لەسەر کوشتنی هەستی یەکسانی ناخی مرۆڤ و خەفەکردنی دەنگی ویژدانی مرۆڤ دەکەن.

سەیران:هەزاران ساڵە، لە ژن بوونی ژن دەدرێت و ژن دەکوژرێت و ژنایەتی ژن دەدزرێت و کەرامەتی ژن ئەتکدەرێت.

بێخاڵ:دەبێ دووبار ڕەوڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بهینینەوە بۆ کۆمەڵگەی سەردەمی "نیۆلتیک" کۆمەڵگەی دایکانە.

ڕێزان:دەبێ بتەکانی نێرسالاری تێک و پێک بشکێنین و بە یاخی بوون لەبەردەم دێوەزمەی نێرسالاری و  هەڵکشانی ئەقڵییەتی باوکسالاری بووەستینەوە و بیخەینە ژێر پێڵاوەکانمان.

سەیران:من ئامادەنیم نازی کەربکێشم و کیسەڵانە و ڕۆمانتیکیانە مامەڵەی خێڵ بکەم.

بێخاڵ:ئێمە لەو کەریمۆکستانە، بیری باوکسالاریی لە هەموو چیرۆکەکانماندا هەیە.

ڕێزان:ئەقڵییەتی نێرسالاری زۆر بە قووڵی ڕۆچووەتە نێو دەمار و خوێنی هەموو پیاوێکی کوردەوە.

سەیران: هەزار ساڵیتر بە شێنەیی کارکردن و هەنگاو هاوێشتن بۆ گۆڕینی ئەو ئەقڵییەتەی نێرسالای و کوشتنی ئەو تیۆری پیاوێتییەی ناو مێشک و کەللەی پیاو، لەناو ناچێت.

بێخاڵ:دەبێت بە یاخی بوون و تف و کوتەک، بە شۆڕش و نەفرەت، بە ڕووبەڕووبوونەوە و کودەتا، بیگۆڕین.

ڕێزان: نەک هەنگاونانێکی حیزانە و ترسنۆکانە و بە پێی فەلسەفەی کیسەڵی تڕکەن.

سەیران:کچینە، ئێوە دەزانن کە ئەو پیاوە نێرسالارانە، هەریەکە و هەزار ئەژدیهای لەناخدا هەڵگرتووە بۆ لۆشدانی خەونەکانی ژن و لەناوبردنی ئاواتەکانی ژن؟

بێخاڵ:لێره هەمووی دژی ژن و مافەکانی ژنە. هەمووی بەسەر ئازادی و خواستەکانی ژندا دەڕشێتەوە.

ڕێزان:یاخیبوون، بەڵێ، پێویستە لە بەرانبەر باوکسالاری یاخی بین.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا