بەشی بیست و یەك

بڕوخـێ مــــرۆڤ!

 

ڕێزان:کچینە دەی،

بێخاڵ:چی؟

سەیران:با زیاتر ڕابوێرین.

بێخاڵ:بەکێ؟

ڕێزان:مـــرۆڤ!

 

سەیران:دەستی بگات بە هەرشتێک و شوێنێک،

بێخاڵ:داکی ئەو شوێن و شتە دەگێت مرۆڤ.

 

ڕێزان:نەدەبوو ئێمە، هەرگیز وەک مرۆڤ لە دایک بین.

سەیران:کارەساتە مرۆڤ!

 

بێخاڵ:یەکەم هەڵەی خودابوو،

ڕێزان:چی؟

سەیران:مرۆڤ دروستکردن

بێخاڵ:بەڵێ، شکستێکی زۆر گەورەبوو.

 

بێخاڵ:لەوەتەی مێژوو هەیە، مرۆڤ هەر درۆدەکات!

ڕێزان:بەڵێ:" هاوڕێ، هەموویان درۆی  دەکەن،

نە گۆرانبێژێکی ڕۆمانسی ئاشقە،

سەیران"نە بێژەری دڵ گەرم نیشتمانی خۆش دەوێت،

بێخاڵ: نە پیاوی ئاینیش خودا دەناسێت"(٭)

 

ڕێزان:پیییییف.

بێخاڵ:چیبوو؟

سەیران:گەیشتە سەر مەریخ.

ڕێزان:کێ؟

بێخاڵ:مرۆڤ!

 

سەیران:بگات بە خوداش،

بێخاڵ:ئێێ؟

ڕێزان:هەرقاڵۆنچەیە مرۆڤ.

 

بێخاڵ:ئەوجە چییە؟

ڕێزان:گوتم:بشفڕێت،

سەیران:هەر بزنە مرۆڤ.

ڕێزان:دەبێت سنووری بۆ داندرێت مرۆڤ.

سەیران:فشە  کــــــــەرە   مــرۆڤ

بێخاڵ:هاوڕێیان، ئەرێ دەبەسیکەن و واز بێنن لە هیچە مرۆڤ.

 

سەیران: من هیچ شتێک بە مرۆڤەکانم نابەستێتەوە،

ڕێزان:تەنها جڕت نەبێت.

بێخاڵ:منیش.

سەیران:بێ ئەمەکە مرۆڤ.

ڕێزان:"سەرەنجام بە وەفاترین دووانەی جیهان پێڵاوەکانی خۆتن.(٭)

بێخاڵ:ئافەرین.

 

سەیران: مرۆڤەکان قەفەسی ئێمەن.

ڕێزان:ئازادییەکانمان سنوورداردەکەن.

 

بێخاڵ:دەست لە ژیانمان وەردەدەن.

 

سەیران:لە ژن بوونمان دەدزن.

 

ڕێزان:زۆر بێشعوورن مرۆڤەکان.

 

سەیران: لەوانەیە،

ڕێزان:چی؟

بێخاڵ:جارجار هەستی پێ بکات مرۆڤ.

سەیران:هەست بە چی؟

ڕێزان:کە مـرۆڤە مرۆڤ!

سەیران:تۆ دڵنیاییت؟

بێخاڵ:گوتم لەوانەیه.

 

سەیران:کەواتا هێشتا هەر گریمانەیە؟

بێخاڵ:ئێ خۆ نەمانگوتووە تیۆرێکی زانستییە و سەلمێندراوە.

 

ڕێزان:نەریتگەرایە مرۆڤ.

سەیران:ژن کوژە مرۆڤ.

بێخاڵ:مەزهەبییە مرۆڤ.

 

ڕێزان:ئایدۆلۆژیستە مرۆڤ.

سەیران:سەی کوڕی سەیە مرۆڤ.

بێخاڵ:زۆر سووکە مرۆڤ.

ڕێزان:دەمارگیرە مرۆڤ.

سەیران:باوەڕی بە پێکەوەژیان نییە مرۆڤ.

بێخاڵ:بۆچوونی جیاواز قبوڵ ناکات مرۆڤ.

ڕێزان:دژی دیموکراسییەتە مرۆڤ.

ڕێزان:تەنها لاسایی دەکاتەوە مرۆڤ.

سەیران:کوێرانە شوێن شتەکان دەکەوێت مرۆڤ.

بێخاڵ:حەزی لە کۆپی پێستە مرۆڤ.

ڕێزان:گەمژەیه مرۆڤ.

 

سەیران:بۆندی لەگەڵ نەزانی مۆرکردووە مرۆڤ.

بێخاڵ:مایەی بەزەییە مروڤ.

ڕێزان:کوشتەی دەستی خورافەیە مرۆڤ.

سەیران:ئایینی هەیە مرۆڤ!

بێخاڵ:ئێ بیرناکاتەوە مرۆڤ.

ڕێزان:بۆیە حەزی لە تلیاکە مرۆڤ.

 

سەیران:گوتم:هۆشیار نییە مرۆڤ.

بێخاڵ:بەڵێ، کۆیلەی ئەوانیترە مرۆڤ.

ڕێزان:بێگومان خاوەنی خۆی نییە مرۆڤ.

سەیران:ئەهلی فیکر نییە مرۆڤ.

بێخاڵ:حەزی لە لۆژیک نییە مرۆڤ.

ڕێزان:تاقەتی بیرکردنەوە و بڕیاردان و بە دواداچوونی نییە مرۆڤ.

 

سەیران:ئەوانیتر لێی دەخوڕن مرۆڤ.

بێخان:مەڕ و مێگەڵە مرۆڤ.

ڕێزان:چێژ لە فەوزا دەبات مرۆڤ.

سەیران:گاڵتەجاڕە مرۆڤ.

بێخاڵ:تا بڵێیت ئاژاوەگێڕە مرۆڤ.

ڕێزان:خووی بە شەڕەوە گرتووە مرۆڤ

سەیران:دوژمنی ئاشتییە مرۆڤ.

بێخاڵ:خۆشیشە مرۆڤ.

 

ڕێزان:خۆی پێ ڕۆڵەی خودایە مرۆڤ!

سەیران:گەلی هەڵبژێردراوی خودایە مرۆڤ.

بێخاڵ:عەلەساس فیرقەی ناجیە خانێیە مرۆڤ.

ڕێزان:هەرگرووپەی تەنها خۆی بەڕاست دەزانێت مرۆڤ.

ڕێزان:کۆتا ئایینە مرۆڤ.

سەیران:دوایین تەفسیریشە مرۆڤ.

بێخاڵ:هەموو حەقیقەتەکان تەنها لای مرۆڤە مرۆڤ!

ڕێزان:یەقینە مرۆڤ.

سەیران:حەقیقەتی ڕەهایە مرۆف.

بێخاڵ:بەڵێ، وەهمە وەهم مرۆڤ.

ڕێزان:ئاژەڵێکی قسە کـــــــــــەرە  مرۆڤ

سەیران:هەڵە نەبم بێ دەماخیشە مرۆڤ؟

بێخاڵ:ئەی نەمانگوت:کێشەی تێگەیشتنی هەیە مرۆڤ؟

 

سەیران:کێیه مرۆڤ؟

بێخاڵ: ڕیسوایە مرۆڤ.

ڕێزان:باسیری بخوات و زۆڕنا بژەنێت مرۆڤ.

 

بێخاڵ:تێکدەرە مرۆڤ.

سەیران:بەکێڵ شارستانییەت نایەت مرۆڤ.

بێخاڵ:دەبێت بڕواتەوە ئەشکەوت مرۆڤ.

ڕێزان:نیاندارتاڵی زۆر جوان لێدێت مرۆڤ.

 

سەیران:ئەرێ تاکەی مرۆڤ؟

بێخاڵ:زۆری نەماوە مرۆڤ.

سەیران:پووچ دەکەینەوە،

سەیران:چی؟

بێخاڵ:ئەفسانەی مرۆڤ.

ڕێزان:بە دڵنیاییەوە.

 

سەیران:زمانی زۆر درێژە مرۆڤ.

ڕێزان:جوێن دەدات مرۆڤ.

بێخاڵ:با گووی بخوات مرۆڤ.

 

سەیران:قێزەونترین بوونەوە مرۆڤ.

ڕێزان:هەر زۆر بچووکە مرۆڤ.

بێخاڵ:ناڕۆشنبیریشە مرۆڤ.

 

ڕێزان:ناخوێنتەوە مرۆڤ.

سەیران:جابا بشخوێنتەوە مرۆڤ،

بێخاڵ:هەرکەرەکەی جارانە مرۆڤ!

 

ڕێزان:درۆزنە مرۆڤ.

سەیران:بەڵێن دەشکێنێت مرۆڤ.

بێخاڵ:ناپاکیشە مرۆڤ.

 

ڕێزان:جێگای متمانە نییە مرۆڤ.

سەیران:ڕاڕایە مرۆڤ.

بێخاڵ:هەرگیز فریو نەخۆن بە مرۆڤ.

 

ڕێزان:ئاشقی خۆدزینەوە و یاساشکێنییە مرۆڤ

بێخاڵ:خەوۆکیشە مرۆڤ.

سەیران:زوو زانیم تەمبەڵ و گەندەڵە مرۆڤ.

ڕێزان:مازۆخییە مرۆڤ.

بێخاڵ:سادیکە مرۆڤ.

سەیران:نەخۆشی دەروونی هەیە مرۆڤ.

 

ڕێزان:هێشتا خۆی نەناسیوە مرۆڤ!

بێخاڵ:لەبەر یەکتری خواردن کاتیان نییە مرۆڤ.

سەیران:کات بۆچی؟

ڕێزان:بۆ خۆناسین و

بێخاڵ:ئەویتر ناسین.

سەیران:تەنها دەخوات و دەخواتەوە مرۆڤ.

ڕێزان:ئەی ناڵێن سێکسیش دەکات مرۆڤ؟

بێخاڵ:بەڵێ.

سەیران:هۆکاری هەموو نەهامەتییێکە مرۆڤ.

ڕێزان:دۆزەخە مرۆڤ.

سەیران:زۆر بێتامە مرۆڤ

بێخاڵ:بێزارم زۆر لە مرۆڤ.

سەیران:گەوادێ نییە ڕزگارمان کات لە مــرۆڤ؟

 

ڕێزان:جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.

سەیران:بۆ کێ؟

بێخاڵ:مرۆڤ.

ڕێزان:بڕوخێ مرۆڤ.

(هەرسێکیان پێکەوە)یەعععععععع لە مرۆڤ.

 

---------------------

٭وتەیەکی"حسێن پەناهی"یە.

٭ناوجوت کەوانە بچووکەکە، وتەیەکی(گیڤارا)یە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا