هۆشیار جەمال

 

ڕۆژنامەنووس،خەمی گشتییەتی، مایک بەدەست خەمی خۆیەتی.

ڕۆژنامەنووس ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری ئامانجێتی، مایک بەدەست پێشبڕکێی ئوتومبێلی چینی و ئەمریکی ئامانجێتی.

ڕۆژنامەنووس وێڵی دوای جوتیاران وخاوەنکارەکانی وڵاتەکەیەتی که بۆ بەرهەمەکانیان ساغنابێتەوە و کێشە له کوێدایە و چارەسەر چیە؟ مایک بەدەست وێڵی دوای فیستیڤاڵی یاپراخ و کفتەیە.

ڕۆژنامەنووس لەدژی گەندەڵی و نەبوونی ئازادی وەکو سۆرانی مامە حەمە ، سەردەشت عوسمان ،  کاوە گەرمیانی خوێنی خۆی دەبەخشێت، مایک بەدەست هەر ڕۆژەی ماستاوچی بەردەرگای بەرپرسێکە.

ڕۆژنامەنووس بەماندووبوونی زۆر و بە ژیانی سەخت خوێندن تەواو دەکات، مایک بەدەست بە گەندەڵی ودرۆ و کەوتن لەبەردەم ژوری سەرۆک بەشەکەی لەزانکۆ و پەیمانگاکان خوێندن تەواو دەکات.

ڕۆژنامەنووس خەمی وێران بوونی ژینگه و داگیرکردنی نیشتمان ونادادپەوەری سەرچاوەی کارەکانیەتی، مایک بەدەست فیستڤاڵی شاجوانی پشیلە پێشینەی کارەکانیەتی.

ڕۆژنامەنووس ئاماده نیە وەکو کۆیلەی دەزگاکەی هەرچیان وت بڵی باش مایک بەدەست بۆ دوو دیناری زیادە خۆشی و ئەو کەسەی دیداری لەگەڵ کردووە دەکات بەگاڵتە جاڕی سۆشیال میدیا.

ڕۆژنامەنووس ئەهلی کتێب و ڕۆشنبیری گشتیە و حەزئەکات پێشکەشکاری بەرنامەک بێت لەتیف هەڵمەت و بەختیار علی و فەرید ئەسەسەرد و ڕەفیق ساڵح میوانی بن، مایک بەدەست بەدوای کۆتربازەکانی شاردا دەگەڕێت تا قسەی بۆ بکات.

ڕۆژنامەنووس کێشەکانی خەڵک کە ئاو، کارەبا، موچە، بەنزین، نەوت، زۆری باج، هتد بناغەی کارەکانیەتی ودەیەوێت ڕای گشتی دروستبکات، مایک بەدەست لەبارەگای حیزبەوە ڕوماڵی سەردانی سکرتێری شەشەمی جێگری دووەمی سەرۆکی حیزب دەکات.

دواجار ڕۆژنامەنووس ئەگەری دەستکەوتنی کاری لە میدیای ئەمڕۆی کوردیدا زۆرکەمە، بەڵام مایک بەدەست هەر ڕۆژەی لەگەڵ میدیایەک گرێبەست ئەنجام دەدات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا