ستار ئەحمەد
____11____
خۆر نه‌بوو به نان
هه‌ور خۆی نه‌دا له قه‌ره‌ی باران
(با) له كه‌ل ڕوومه‌تی داڕووشا
چڵ له چیا دابڕا
ئه‌م كۆچه بارخانه‌ی ناچاریی مرۆیه
ئه‌م ڕه‌وه پرشنگی ڕاستییه‌و
گۆڕخانه‌ی تاریكی درۆیه
شه‌قام سه‌ما بۆ ته‌ل ده‌كا
چیمه‌ن له جریوه بولبوول قاڵده‌كا
دار هه‌ڵپه‌ڕكێ بۆ مه‌ل ده‌كا
ڕێگاوبان ڕوومه‌تی ئاوه‌ڕۆ تاڵده‌كا
ده‌ستێك
مه‌مكی بڕاو
گلێنه‌ی داڕووشاو
كه‌لله‌ی بێ لووت
ماشێنی شكاو
سنگی هه‌ور قانده‌ده‌ن
چڵه‌كان له بازووی لاسكیانا گیانده‌ده‌ن
خرمه‌یه
ئاسمان گواره‌ی كه‌سكی گڕی له گوێكردووه
مانگ مه‌مكی هه‌وره
بروسكه تریفه‌ی خوێنی سه‌ر ته‌وره
بانگ له گه‌روی لووله‌دا خنكاوه
ویژدان له زاری سه‌دایا تاساوه
شه‌واره‌ی مه‌رگی پێنووس و ئابڕووه
په‌ڕتۆكی په‌ره‌واز
له‌سینه‌ی هه‌وادا مردووه
ئه‌وه‌ی كه‌لله‌ی خۆی دانه‌گیرسێنێ
چاوه‌كانی له هه‌نگاوی بێبه‌شده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی بڕاوی كۆنه‌كاته‌وه
ئه‌وه‌ی جگه‌ری هه‌ڵنه‌داته‌وه
گه‌ردنی بڕاو بۆ گه‌واهی به‌رز نه‌كاته‌وه
باسكی به‌ستراوی بۆ درۆ درێژ نه‌كا
زرنگه‌ی زریان به ڕوویا هه‌ڵده‌كا
شه‌و لانه‌ی ئێشكچی و
قۆناخی چه‌كه
هه‌ركه‌سه و گیانكێشی ته‌مه‌نی له‌ته‌كه
چۆن ده‌نوون
خه‌و زه‌یره‌ی پیلانه‌و ده‌روونتان ده‌دزێ
خوێن خشپه‌ی بارانه‌و
دڵ ده‌كا به‌زێ
له هه‌ناسه‌ی خۆتانا مه‌خنكێن
بۆ كه‌زی كازیوه
سروودی مان بڵێن
تا كه ڕێ هه‌ر كۆچه‌و
نیوه شه‌و بۆی ده‌رچن
مێگه‌لی بێ شوانن
له ڕه‌وی كه‌و ده‌چن