
ـــــــــــــ 16 ـــــــــــــ
ئه‌وه‌تا له كۆچم
به‌دوای زریانا ئاواره‌م
كه ده‌نگێك له‌خشپه‌ی ده‌وه‌نێك هه‌ڵبسێ
بۆ ناڵه‌ی پێنووسێك ده‌روونم ده‌تاسێ
دابڕان نه‌خۆشییه‌و
ژوانگه ته‌لبه‌ندی چاوه‌ڕوانی
نووسین بووه‌ته ئه‌فسانه
هه‌ڵبه‌ست شاباشی نه‌زانه
به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه
لانه‌مان چاوێكه پڕ فرمێسك
مێژوومان ژانێكه پڕ به‌ئێسك
سه‌ری برسێتی
وشه‌ی چاپنه‌كراوی نووسه‌رانه
له‌ته نانی وشكه‌وه‌بووی بێگیرفانه
له پایته‌ختی چه‌واشه‌بوونا
نۆكه‌ری زه‌بر ده‌كه‌ین
له برسانا په‌لاماری
سێبه‌ری زامداری سه‌ر ده‌ده‌ین
له كوێوه هاتووین
كه‌ی و.... بۆچی ده‌مرین؟!
شكۆ له بوونمان بێزاره
شیعر و په‌ڕه
شه‌وگارو پێنووس
له نزان.. ده‌ناڵن كوا چاره؟!
چه‌ند ساڵێكه
ڕه‌و و كۆچبار ته‌واو بووه
مانگ په‌روانه‌ی ده‌وری خۆره
نه‌مانزانی جارێكی‌تر
خه‌نجه‌ری ده‌بان تیژ ده‌كه‌ن
بۆ گه‌ردنی ئه‌و چیایه‌ی
شه‌یدای شنه‌ی بزه‌ی هه‌وره
كه‌وتنه گیان یه‌ك
نه‌یانهێڵا
سته‌م له كیلانی ڕقا ژه‌نگ هه‌ڵهێنێ
نه‌یان هێڵا كۆتری ته‌ریوی گونده‌كان
له‌لانه‌ی نوێ‌دا بخوێنێ
چی‌یان ئه‌وێ؟
كانیاوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه
دیواره‌كان باڵایان كرد
ماڵه‌كانمان سه‌ریان به‌گه‌ڵا داپۆشی
به‌فر ماچی لوتكه‌ی نۆشی
به‌ڕوو كه‌وته پێمه‌له‌ی گوڵ
باران پفی كرد له ئه‌سكڵ
شیعر پێیگرت
چیرۆك بووه چرۆی ڕۆمان
نازانم بۆ..؟
ده‌ستمان خسته به‌ختی خۆمان
ڕه‌قیب به‌شه‌ڕمان بوژاوه
دڵمان له سۆز خاڵی كرد‌و
گه‌لێكمان كوشت به سزاوه
كێ له‌م به‌زمه به‌رپرسیاره
كێ ئاواتمان له گۆڕ ده‌نێ
بۆ نه‌شئه‌ی جوانی سێداره
جلی كوردیمان بێزان
چیامان به جامانی تاسان
باوكه ڕۆمان له دڵی ملیۆن ڕه‌نجه‌ڕۆو
هه‌ژار هه‌ڵسان
ئه‌م جاره كێ..؟! له‌سه‌ر زاممان هه‌ڵده‌په‌ڕێ
ئه‌م جاره كێ؟
خۆی ده‌كاته
شوانی گورك و ڕانه مه‌ڕێ