
ـــــــــــــ18ــــــــــــ
بۆ ده‌بێ هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره بكه‌ین
بۆ ده‌بێ به‌ده‌ستی خۆمان
هاو خوێنمان ئاواره بكه‌ین
بۆ ده‌بێ نۆكه‌ری زوڵم و پاره بكه‌ین
كاتێك شه‌ڕی برا كوژی ببڕێته‌وه
كۆچباری گزنگ و
مردنی هه‌ست ته‌واو ده‌بێ
نیگا په‌رژینی چاو ده‌بێ
كه‌و دوور له ده‌ستی ڕاوكه‌رو
ته‌لبه‌ندی چه‌قۆو دا‌و ده‌بێ
دارستان دیده‌ی له سۆزی كانیاو ده‌بێ
نیشتمانمان
گوێی له خه‌نده‌ی هه‌تاو ده‌بێ
پرشنگ باوه‌ڕی گه‌لێك بێت
ڕێگای پیرۆزی و نه‌مری
وه‌كو گوڵ و سۆزی باران
بۆ شادی و ژیان
ده‌بنه پاڵپشت و به‌رگری
ده‌رفه‌ته‌كان كه‌سك ده‌نوێنن
خۆزگه‌كانمان ڕازاوه‌و شكۆڤه‌دارن
نیاز پاكی ئه‌نجاممانه
پسووڵه‌ی ئه‌ندێشه‌مان پاڵتۆی بایه
ڕووی زامداری چیاكان ده‌سڕن
مه‌گرین له دووی لاله‌زارێك
چڵی سووتاو.. ڕه‌گی ماوه
مه‌گرین بۆ ڕه‌شبینی ڕۆژێك
سزای وه‌ریو.. ژیله‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی جێماوه
ئه‌مڕۆ زانست
لانكی گێتی ڕاده‌ژه‌نێ
سبه‌ی ڕۆشنایی هه‌تاوو مانگ له كۆش ده‌نێ
مه‌ل هێلانه‌ی په‌ڕو شاباڵی خۆی نه‌بێ
له‌نێویدا ناحه‌سێته‌وه
مناڵ سۆزی دایكی نه‌بێ
ناسره‌وێ و كڕ نابێته‌وه
چرا چاوگی گڕ نه‌بێ
له زمانی تیشك و ئاگر حاڵی نابێ
شارێك بیگه‌ڕێننه‌وه تافی مناڵی
ده‌بێ به كۆرپه‌له‌ی لادێ
گونده‌كانمان له نوێ
پرچی دیوار‌یان شینبووه
هه‌ورازه‌كان پڕ بوونه‌وه
ڕێگاكانمان په‌یان به لوتكه بردووه
كۆچباری گزنگ
له لێواری كێلی گۆڕستان ته‌ریوه
گه‌ڵای وشكی ناسۆریمان هه‌ڵوه‌ریوه
مژده.. ڕوونیی پاشه ڕۆژو
گوڵ سه‌رچۆپی گه‌ڵا ده‌گرێ
گه‌لێك دڵی نیشتمان بێ
دڵنیابن هه‌رگیز نامرێ
ستار ئەحمەد