
ــــــــــــ 20 ـــــــــــ
(وه‌لی) ئاواره‌ی دوای شه‌م بوو
خێڵێك ژیله‌مۆی ئاژاوه‌ی به‌با ده‌دا
(شه‌م) له گۆڕا خه‌وی لێكه‌وت
شاعیره‌كان بۆ مه‌رگی
په‌یڤی عه‌شقی هه‌ڵده‌مژن
كه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستێك پیس نه‌بێ؟
بۆچی یه‌كتری ده‌كوژن..؟
مه‌دوێن له‌گه‌ڵ سته‌مكارێك
پیتێك زمانتان نازانێ
دامه‌نیشن له‌سه‌ر مێزێك
ژینگه‌ی جۆره كه‌سانێك بێ
وێڵ بێت به‌دوای پێك هه‌ڵدانێ
دار ئه‌گه‌ر به‌دار نه‌یبڕنه‌وه
ڕه‌گ خۆی له‌چڵ نه ئه‌شارده‌وه
باڵداره‌كان دیده‌ی ئاویان لێكوێر نه‌كرایه‌ته‌وه
خوێنی خۆیان نه ده‌خوارده‌وه
له زه‌مه‌نی مێژینه گه‌ڕێ
به‌دوای نسێیه‌كا وێڵبه
داوێنی بۆ به‌ڕوو بكاته‌وه
له كانییه‌ك دیده بشۆ
به‌رۆكی بۆ ناكه‌سان نه‌كاته‌وه
به ده‌روازه‌یه‌كا تێپه‌ڕه
له ڕۆژت نزیككاته‌وه
له عه‌شقێك بدوێ
ده‌روونت به‌سۆزو گوڵ ڕوونكاته‌وه
ناونیشانی هه‌ڵبه‌ستێك هه‌ڵبژێره
ببێته سروودی كۆڵنه‌دان
له كۆچێك بدوێ
باوه‌ش بدا له نیشتمان
گۆرانیه‌ك خوێنم ده‌كا به تریفه
ژێ ی ده‌روونم به نه‌رمه بای به‌یان
گۆرانیه‌ك وره له دڵماده‌ڕوێنێ و
مێشكم ده‌كا به‌جۆلانه‌ی
گشت مناڵانی نیشتمان
شه‌وانه په‌لم ده‌گرێت و
ده‌مباته خزمه‌تی
ماملێ و حه‌سه‌ن وئه‌سخه‌ر
كه‌دێم شیعرێك
له شه‌ونمی دڵه‌كه‌م هه‌ڵبكێشم
وه‌كو چرۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌یان دایبنێم
بیرله‌وه ده‌كه‌مه‌وه
كێ بیڵێت و
له پاشان شیعر
بۆ كام چریكه‌ی مه‌ل و چڵ بڵێم
له‌ناو تابلۆی سووره خه‌مێك
ده‌بم به خۆم
وه‌كو كه‌و ده‌قاسپێنم
گوێم له ده‌نگدانه‌وه‌ی ژانه
كه به‌خۆما دێمه‌وه.. چاك ده‌نۆڕم
ئه‌وان نیم و
له گۆشه‌ی ته‌لبه‌ندی شیعرێكا
وه‌كو مه‌لێكی نێو تۆڕم
هه‌ر كه‌لله‌یه‌ك
ئاوازێكی جوێ ده‌چڕێ
هه‌ر بازوویه‌ك
جۆره ده‌ستێكی هه‌ڵگرتووه
هه‌ر نه‌دارێك له‌پێناوی نیازێكی
ورده خه‌میدا مردووه
كه(حه‌بیبه) دڵی نالی بشكانایه
موریدێك ده‌بوو..
ده‌ڤی جه‌رگی بۆ هه‌ڵگرێ
سۆزی خوایی
گه‌رووی دادی عه‌شقی بگرێ
كۆچێكی ڕه‌وا
ڕێگای پاكیانی ماچ ده‌كرد
په‌ی به‌زامی (له‌یلا ڕۆی) دڵیانی ده‌برد
كیژۆڵه‌یه‌كم خۆشده‌وێ
كه‌سو كاری..
خوێن مژی باو‌و باپیرمن
په‌نجه له زامێك وه‌رده‌ده‌م
تراژیدیای ته‌كنۆبه‌ردینی ئه‌ده‌ب
ده‌خاته سای زوڵف و گه‌ردن
(شیرین) له ته‌خت و تاج تۆرا
قوڵنگێكی له دڵ ڕووا
(مه‌حوی) له عه‌شقی ئه‌زه‌لی دایان بڕان
په‌نای برده باره‌گای خوا
ئێوه ڕه‌وێك
ڕێگاتان پێ‌نیشان بدا
بۆ بایه‌قۆش؟ ببێته ڕابه‌رو ڕێبین
بۆ نه‌زانین؟.. ڕێگامان گڕكانی خه‌مه‌و
به‌ره‌و غوربه‌ت و ژان بچین
(حه‌مه) له زیندانی جه‌ورا
ته‌لی په‌نجه‌ره بووه زریوه‌ی نیگاكانی
(سێوێ) له كوێ؟
زه‌وی دڵی به‌فرمێسك ده‌شوشته‌وه
(پیره‌مێرد) سروودی نه‌ورۆز
له دڵیا له دایك بوو
ئه‌م عاشقانه پێش ئه‌و ژیان
چێژی هۆنراوه‌كه‌ی
به‌ناخی دڵیانا هه‌ڵچوو بوو
من نازانم كه له خۆم تووڕه‌بم
وشه‌یه‌ك هه‌ر ده‌بێ
بسكی په‌یڤ به‌سه‌ر ڕوومه‌تما بهێنێ
چیایه‌ك به‌ژانه‌وه
چرۆی هه‌نارێكم بۆ ده‌ڕوێنێ
ئه‌ی ئه‌و عاشقه قه‌له‌نده‌ره‌م
ئه‌ی ئه‌و كیژه بێ نه‌وایه بێ ده‌ڤه‌ره‌م
خه‌مه‌كانی چۆن بكاته گه‌ردانه‌ی بوون
ئه‌ی كه كۆچبار تەواو بووه
كه‌سو كاری بۆ دیار نین و..؟!
به‌ره‌و كام شاری نامۆ چوون؟!
ستار ئەحمەد