
ــــــــــ 21 ــــــــــــ
كاتژمێرێك دوای نیوه‌شه‌و
ویستم بچمه به‌رگی ئاسمانه‌وه
له ئه‌ستێره‌كان ڕامابووم
وه‌كو عاشق دووان.. دووان
له یه‌كتری نزیك ده‌بوونه‌وه
ڕووی یه‌كتریان ماچ ده‌كردو ده‌توانه‌وه
ده‌رگای ئاسمان كرایه‌وه
كۆشكێكی ئه‌ستێره ده‌ركه‌وت
دیوار‌و ده‌رگای هه‌ر تیشكبوو
تریفه‌كان له به‌هه‌شتی خواناس ده‌چوو
نوورێك له دوور یه‌جگار دوور بوو
وه‌كو شیعر خاوێن و سپی
له دووڕوو مه‌رجان سپی‌تر
بوونه سه‌رو سیمای كه‌سێك
ڕدێنی گه‌واڵه‌ی به‌فرو
دانه‌كانی.. دانه‌ی ئه‌ستێره‌ی زێڕین
كه خۆم له ڕایه‌خ ده‌رباز كرد
گوێم له نووزه‌ی كۆرپه‌كه‌م بوو
پرسی باوه..؟
كوانێ مانگ و ئه‌ستێره‌كان..؟
ئه‌ی بۆچی هه‌ور..؟
نابێته ڕه‌شماڵی كوێستان
تخوا بابه
وشه‌ی(دایك) چۆن ده‌نووسرێ
ئه‌ی كوانێ بۆچی وه‌كوو خه‌ڵك
له كۆشی چاو ناكه‌مه‌وه
ئه‌ی بۆچی باوكی شیرینم
هه‌موو شه‌وێك به‌برسێتی
ده‌بێ سه‌رم بنێمه‌وه
گریام..
وه‌كو گه‌ڵا چۆن به‌سه‌ر لانه‌یا
شه‌ونمه داد هه‌ڵده‌ڕێژێ
چۆن كۆترێكی لانه‌واز
بۆ گه‌نمێك، ده‌نكه جۆیه‌ك
دەیده‌نه به‌ر زەبری نێشێ
چۆن چیایه‌ك
بۆ ماچی ده‌نكێ ته‌رزه
سه‌ر له‌به‌رزی ئاسمان ده‌دا
چۆن عاشقێك
سنووری گڕ بۆ هه‌ناسه‌ی
ده‌كاته هه‌ڵوێست و مه‌ودا
سه‌رم نایه ژێر باڵی خه‌م
ژیله‌ی شیعرێكی په‌مه‌ییم
نارده خزمه‌تی لانكی بڕوا‌و ویژدان
ئه‌مه كام شه‌رمه‌زاری چه‌رخه
ڕێكخراوی چاره‌سه‌ركردنی ئاژه‌ڵ
له كۆگای ده‌رمانی ده‌رده‌داران به‌ڕێزتره
ئه‌مه كام سیسته‌می پێش كه‌وتنه
ڕێكخراوی به‌شوودانی پشیله‌و سه‌گ
له نه‌خۆشخانه‌و یانه‌ی زانكۆكان زۆر تره
گریام.. گریام و گریام
سه‌دان پرسیاری بێ وه‌ڵام
بوونه سێداره‌و
تاسه‌ی هه‌ناومیان هه‌ڵواسی
چوار دیواری داڕووخاو
زاریان له ناڵه‌م ده‌رهێنا
باره‌گای ماف
چه‌پۆكی دا به‌سه‌رمداو
دادی گێتی.. ڕێگه‌ی ده‌نگی لێگرتم و
نه‌یان هێڵا
ده‌رگای شادی بكه‌مه‌وه
په‌ڕه‌ی بوون و پایه‌داری
بۆ كۆرپه‌كه‌م هه‌ڵده‌مه‌وه
ئیتر نه كۆچ
نه‌سپێده‌و شه‌فه‌قی دوور
نه‌یان هێڵا ڕووبكه‌مه
هه‌وارێكی باڵا‌و ڕووسوور
ستار ئەحمەد