
ــــــــــ 22 ـــــــــــ
تەمه‌ن وه‌كو كه‌نارێك
هه‌موو ڕۆژێك مشتێك ئاو
بستێكی بتوێنێته‌وه
وه‌كو دارێك
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژا
گه‌ڵایه‌كی به‌ربێته‌وه
چه‌شنی كاروانچیه‌كی بێ‌ئامان
مانگێك كۆچ بكا‌و
دووانی تر بگه‌ڕێته‌وه
سه‌فه‌رم ده‌كرد بۆ دوورگه‌ی دڵم و
ده‌گه‌ڕامه‌وه مێشكی گڕاویم
له‌نێو دوو زه‌مینی هه‌ست و هۆشما
مه‌له‌ی نابینایم ده‌كرد
له سووتان و كروزانه‌وه‌ی به‌سته‌كانما
شیعر به‌سه‌رما ده‌گریاو
وشه برسێتیمی ده‌ڕه‌وانه‌وه
ئاواز ده‌بووه دایكێك
ده‌روونمی ده‌لاوانه‌وه
ئه‌مه ڕه‌وی پۆڕه كه‌وه
له كانی بیر تێراو نابێت
ئه‌مه ژانی تیترواسكه
له هێلانه‌ی ده‌ری نابێت
به‌ڵام كام جولانه‌ی هزرو وه‌فا
له ژێر سایه‌ی داری ئه‌وین
ده‌مسره‌وێنێ
به‌ڵام كام جۆگه‌ی زه‌مینێك
وه‌كو خاكی وڵاته‌كه‌م
ده‌ست به‌سه‌ر بسكی به‌زه‌یی
ژوانی زه‌رده‌ڕۆو
مه‌رگی په‌پووله‌و حه‌ز ده‌هێنێ
نه كۆچ له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ت
به‌رگی شكۆت بۆ ئه‌دوورێ
نه‌كۆچ له مانی نه‌دارو
هه‌ستی شاعیران ده‌بوورێ
په‌ره‌سێلكه هێلانه‌ی بڕووخێنی
خۆی به‌دارو به‌ردا ده‌دا
شه‌مشه‌مه كوێره
له گۆشه‌ی ماڵ به‌ده‌ری بنێی
باڵه‌كانی ده‌كاته چه‌ترو
گوزه‌ر بۆ چاوانمان ده‌با
من نازانم له كامیان
به‌سته‌زمانیم به‌دیاری وه‌رگرتووه
من نازانم
بۆچی تیری ڕۆژگاری سه‌خت
له زامی دڵم هه‌ڵچووه
من و شیعر
دوو خه‌م خۆرین
من و شیعر
دوو دێوانه‌ین
(شه‌م) به‌ئێمه زیندوو ناكرێته‌وه
مافی بێده‌ست و ڕه‌نجه‌ڕۆ
به‌ئێمه نادرێته‌وه
ئه‌ی چۆن بێده‌نگ..؟!
باڵی فڕین بكه‌ینه‌وه
ئه‌ی چۆن له ڕاستی هه‌ڵبێین و
وه‌ڵامی كه‌س نه‌ده‌ینه‌وه
توێشووی ژانی گه‌ل هه‌ڵنه‌گرین
ئه‌ی چۆن و چۆن
له پێناو دادا نه‌گرین
ده‌بێ هه‌وڵێك
له پای نزای ڕاستی بده‌ین
ده‌بێ لانه‌ی پیر و لاوان
به‌ڕه‌وو كۆچبار تێكنه‌ده‌ین
بۆیه من ده‌بمه قه‌نقه‌س و
لانه‌ی پرشنگ دروست ده‌كه‌م
بۆیه من ده‌بمه نه‌وره‌س و
ماچی ده‌ریا به‌چیا ده‌گه‌یه‌نم
بۆیه من ده‌بمه شاعیر‌و
به‌زریوه هه‌ڵبه‌ست داده‌هێنم
شیعریش ده‌بێ به لاله‌زار
بۆپێشوازی به‌هارو گوڵ
ئاورنگه ماچ هه‌ڵده‌ڕێژێ
شیعریش ده‌بێ به‌سنگی خاك
تۆوی سۆز‌و نان ده‌نێژێ
من و شیعر له‌یه‌ك ده‌چین
ئێمه‌ش له كۆچی ناوه‌ختین
به‌ڵام به‌ره‌و سێبه‌ری
غه‌ریبی و سته‌م ناچین
مه‌ڵێن گزنگ له كۆچ گه‌ڕێ
ئێمه به‌بێ پرشنگ ده‌ژین
مه‌ڵێن شه‌فه‌ق له خاك نه‌دا
مانگ له ئاسمان ئاوا نابێ
مه‌ڵێن سنگی خۆر نه‌مێنێ
ژیان دوور له هه‌وا نابێ
باران ماچی هه‌ڵدێر ناكا
ئه‌مه له‌زه‌تی سۆز نییه
مرۆڤ له ئاره‌زووی وه‌ڕسبێ
ئه‌مه موچڕكه‌ی عه‌شق نییه
دڵ بێ نه‌وا لێی پاكنووس بێ
سه‌رمایه‌دار نانی گه‌روو ده‌فڕێنێ
سه‌رمایه‌دار چقڵی زوڵم و ڕق ده‌ڕوێنێ
بۆیه ته‌دار
به‌دوای شاباڵی ئاسۆدا
وێڵ و دێوانه‌ی سه‌رخاكه
بۆیه ڕه‌نجده‌ر
ئالووده‌یه بۆ هه‌ڵوێستێك
وه‌كو باران
له‌سه‌ر كێڵگه‌ی زه‌بوون داكا
مه‌یرسن بۆ شیعرم
له‌سنگی ئه‌ستێره‌و
خۆر‌و مانگ تێر نابێ
ده‌ردێكه‌و هه‌ر شاعیر ده‌زانێت
ئه‌و دیوی ئه‌م زامه له كوێیه
هه‌ر شاعیر ده‌زانێت
نیشتمان..
سنووری له زامی ده‌روونا لەكوێیه
هه‌ر شاعیر ده‌زانێت
ژانی چیا‌و سزای شیعر بۆ كێیه
مه‌پرسن كه‌ی مردم
كام بسته خاك ئابڕووم داده‌پۆشێ
مه‌پرسن چه‌ند دیوانم به‌دوادا ده‌گرین و
شیعر له تابوتی كام ده‌رگادا ڕاده‌كشێ
من شیعرم له شیعرا ڕه‌و ئه‌كه‌م
من شیعرم له شیعرا
داوای مافی
ئێوه و.. ئه‌وان
خۆم و.. ئه‌و.. ئه‌كه‌م
ستار ئەحمەد