
ـــــــ 23 ـــــــــ
ئه‌زموونگه‌ری به‌رده خشڵیه‌كان نیم
هه‌ر ڕۆژه‌ی به لوتكه‌یه‌كا هه‌ڵگه‌ڕێم
ئاسكی سووك و كوێستان نشین نیم
له كوانووی ڕاوكه‌ران بنرێم
من مر‌ۆڤم
خاچێك له دیلێتی له‌سه‌ر سنگم هه‌ڵواسراوه
بارخانه‌یه‌ك تیله‌ی گزنگه‌و
له توێشووی ته‌مه‌نما دانراوه
ئه‌وه‌تا له هه‌ر شوێنێكبم
خۆر پرشنگی به دواما وێڵه
ڕۆژ سه‌ربرده‌م به‌فێرگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ
تریفه‌یه‌ك.. له خوڕه‌ی فرمێسكی كانی
به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژانه‌م پێڕاده‌گه‌یه‌نێ
بۆیه له خاك فێربووم
له نه‌غمه‌ی چڵ..
شیوه‌نی په‌لكڕنین بڵێم
له‌په‌له‌ی تاڤگه‌ش ئارامگه‌ی نه‌مران بناسم
له جه‌رگی ئاخ هه‌ڵكێشانیش
دانه‌ی باران به چێژی ده‌مهه‌ژێنێ
بۆیه كه شه‌و دادێ
به‌دوای هه‌نگاوی سپیده‌یا ڕه‌و ئه‌كه‌م
له‌شارێكا خۆم ده‌گرمه‌وه
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كان
چوار مێخه‌یان كێشاوم
نه‌كه‌سێك ده‌روونم ده‌خوێنێته‌وه
نه‌ڕووانینم به‌رپێم ده‌بینێ
بۆیه له ناڵه‌ی خۆم ناگه‌م
بڕیارمداوه
له په‌یامی ملكه‌چیا
پرشنگی چوار پارچه‌ی هه‌ناوم به‌باكه‌م
(كاوه) ئه‌مری خودای به‌جێهێنا
نه‌یووت به ئاگر بمشۆنه‌وه
په‌یكه‌رێكم له گڕ بۆ دروستبكه‌ن
ده‌ستبنێن به‌ڕووی به‌رواری پێشینه‌وه
ئه‌و هێزی باوه‌ڕو
ڕێبازی بڵندی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد
په‌یامی ئازادی گه‌لێكی چه‌وساوه‌ی
به‌خواوه‌ند گه‌یاند
ئه‌ی كاتێك من
له ژێر زه‌بری پیلان و
هه‌نگاوی بیانی و
فڕكه‌ی درۆ‌و
پێمه‌له‌ی ماده‌یا
ده‌ست خاڵ و ڕووت و قووت
ئه‌ڕۆمه خزمه‌تی گۆڕ قه‌ره‌ج
نه‌ده‌توانم بگه‌ڕێم بۆ لانه‌ی په‌یڤ و
وڵاتی هۆنراوه‌م
تۆ بڵێی له ده‌وری كێله‌كه‌م
ئاگرم بۆ بكه‌نه‌وه
تۆ بڵێی ورشه نیگایه‌ك
ساتێك له ته‌كم خه‌وی بزڕێ
تۆ بڵێی به‌ردێكی ئه‌م خاكه
له جێگه‌ی ببزوێ
شاهۆیه‌ك
بۆتێپه‌ربوونی تابوونی خاڵیم
ملی هه‌ڵبڕی
ئه‌مه كرده‌ی خودایه
شاعیر كه ده‌مرێ
ڕۆژنامه‌یه‌ك نابێته كفن و
جه‌سته‌و ئابڕووی
له توێی وشه‌یه‌كا هه‌ڵگرێ
من ڕێگای(گۆران) م گرتووه
من خه‌می وڵاتێك
له جه‌رگی هه‌ڵبه‌ستما شینبووه
من گه‌لم
میلله‌ت نامرێ
من خاكم
كێ هه‌یه له ئاستی پیرۆزی
سه‌ری نه‌وازش دانه‌گرێ
ستار ئەحمەد