
ــــــ 37 ـــــــ
دوو به‌رد له چیا
گه‌ڵای دارگوێز و ترێ ده‌هاڕن
دوو به‌رد له خه‌وا
مێژووی ئه‌م گه‌له ده‌گوێزنه‌وه
ده‌یكەن به‌ویستگه‌ی پشووی كۆچبارێ
پابه‌ندی كه‌لێن.. ده‌روازه‌ی شكۆ
هه‌ر ته‌فره‌ی ژینه‌و
نووسانی ده‌نگی خۆر و چیایه
هه‌ڵاتن مه‌رگی په‌پووله‌یه‌و
دارەمه‌یت خۆزگه‌ی شنه‌ی بایه‌كه
بارگه‌ی هه‌وارگه‌ی سه‌مای ئاڵایه
دوو دوندی سه‌ختی نێوان شاره‌كان
دوو ڕای جیاوازی له كه‌نار مه‌ڵاس
دوو برا یه‌كتری ناناسنه‌وه
ده‌گه‌ڕێن له دوای سه‌رجه‌له‌و پێناس
دایكێك بووه‌ته دوو لانكی سووتاو
له وێرانه‌ی خاك..
هه‌نگی نه‌رمه گه‌ڵای بزاڤه
دایكێك له چڵا..
مێژووی ده‌گری و
له ڕه‌گی گڕا..
پرچی ده‌سرازه‌ی چیایه‌ك زراڤه
له قه‌تره‌ی ئابڕووی ورده ئه‌شكی گوڵ
له گه‌ردی هه‌وای ئه‌سرینی دڵ و گیانا
سێداره.. دانه‌ی ئه‌گریجه‌ی كۆرپه‌یه‌و
بارانێك پرچی ناكاته شانه
ئه‌وه‌تا له‌و ده‌ستانه‌ی خۆم ڕسكارم
له په‌نجه‌ی پێیه‌كانم ورد ده‌بمه‌وه
به نووكی پێنووسه‌كه‌م
گڵكۆ هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه
له ڕوومه‌تی پێنووسه‌كه‌ما بزرده‌بم
ناوی خوێنه‌زام نادۆزمه‌وه
دڵی نه‌خشه‌یه‌ك جه‌نجاڵ وه‌ك بێشه
شوێنپێی هه‌نگاوه‌و كۆچباری ونه‌و
ده‌روازه‌ی نبێشه
وه‌ك هیوایه‌ك له كۆرده‌ره تۆراوه
خوێنی گزنگی به‌رواری بوونه‌و
له كوانووی مافا..
ئه‌لبوومی ڕۆژی نێو خۆڵه‌مێشه
ئه‌مجاره ده‌ڕۆن
ده‌بێ بزانن لانه‌ی سه‌نگه‌رتان
له زامی كام چیا..
به گیان هه‌ڵبه‌ستن
ئه‌مجاره ده‌ڕۆن
ده‌بێ بزانن كام ورده ڕێگا
له‌پشتی ده‌ستی ڕۆژگار ببه‌ستن
په‌یژه‌ی نابینایی
له‌كه‌لی ڕۆژگار به‌رزمه‌كه‌نه‌وه
به‌دوای سێبه‌ری مه‌لێكا مه‌ڕۆن
له ده‌ریای زوڵمتان نزیككاته‌وه
ئه‌مه‌یه ده‌ستووری خێڵی قه‌ره‌جان
ئه‌مه‌یه وێردی شه‌وگاری كوێستان
ئه‌ی نابینن قه‌تێكان
لانه‌ی خۆیان چۆن ده‌پارێزن
ئه‌ی نابینن ژانی خاك
چۆن ده‌بێته جۆگه‌له‌ی ئاو‌و
هه‌ودای كارێزن
وروژمی مافتان..
شكۆفه‌ی لاله‌ی بیر‌و ویژدانه
نركه‌ی ڕێڕه‌وتان هه‌ست بزواندنه‌و
زه‌بری ویژدانه
بە ڕێكه‌ون..
ڕێگای لاوه‌كی به‌خۆوه مه‌گرن
توێشووی سه‌فه‌رتان ورده كاغه‌زه‌و
زه‌به‌نی داخی (ئاڤێستای) سۆزه
سه‌رابێك له مان زاری چیایه‌كه
چاووگی ئاشتییه‌و..
خنكاوی شه‌قڵی خه‌رمانی تۆزه
پاساوی ساباتی گه‌ردوو لم ده‌كا
شاعیر دڵی بووه‌ته.. رووگه‌ی ڕێگا
ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر چوونه شارێكی غه‌ریبان
به‌خوێنی زادی چه‌ندساڵه‌ی ڕه‌وتان
نه‌خشه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌رگی گوڵ دانێن
وه‌كو دارگوێزی كه‌نارێكی مه‌نگ
سروودی مانی ئاڵای ڕۆژ بڵێن
ستار ئەحمەد