
ـــــــــــ 38 ـــــــــــ
زریزه‌ی بیری گه‌لێكی دانا
خۆری لانكی ئاسۆی مه‌رازه
هۆشمه‌ندی مێشكی میلله‌تێك نه‌به‌رد
هه‌تاو ده‌كاته لانك و ده‌سرازه
ئه‌و گه‌له‌ی گیانی
غه‌رقی بڵێسه‌ی پاكی و جوانییە
ئه‌و گه‌له‌ی دڵی خه‌ونی كه‌سكۆڵه‌ی
ئاڵای به‌فروبای دارستانییه
كێ شه‌وێك
له گۆشه‌ی ده‌روونی بتارێ
روحی وه‌ك كۆتر بۆ چڵێك بگرێ
به‌ره‌و لانكی چیا هه‌ڵنافڕێ
ڕۆژگار ئاراممان پێنادا
خولیای ئاوه‌دانین
ئالووده‌ی به‌رده‌وامی و
ژیانێكی شكۆدارین
ناهێڵین هه‌تاو
ببێته به‌سته‌ی لایلایه
له‌نێوانی پیرۆزی و بوونمانا
خوێنمان له خه‌وش پاك ده‌كاته‌وه
بۆ عه‌شقێكی بێ مه‌ئوا
حاڵ دامان ده‌گرێ
سه‌روسیمامان له ناخمان جوودایه
هه‌موو ڕێگاكان به‌ربه‌سته
زریوه‌ی شیعرمان ماچی ناچارییه
ڕازه‌كانمان ته‌لوو داوه
كۆچ و بارگه‌ی
هه‌ست و ویژدان و هه‌تاوه
له ده‌ماره‌كانما
چه‌ندین وێنه‌ی هه‌تاوم دروستكرد
هه‌موو جه‌سته‌میان پشكنی
پێستمیان كرده گیرفانی پڕسینه‌وه
بۆیه خۆر
وه‌كو پاساریه‌كی پێشكاو
شاباڵه‌كانی به‌یه‌كاداو..
له جه‌سته‌م تۆرا
تاریكی خوێناومی گرته‌وه
وشه‌كانم به‌دوای ڕیزه ڕسته‌یه‌كا
بۆ شیعرێكی په‌پووله‌یی بوونه تارا
شیعرێك جۆلانه‌ی هه‌ست نه‌بێ
جریوه‌ی ناخ له بولبولی نیاز ناگا
شیعرێك ناواخنی بیر‌و ویژدانی مرۆ نه‌بێ
له زمانی شاعیره‌كان حاڵی نابێ
ئه‌وه‌نده گۆرانیم به باڵای گزنگا وتووه
ئه‌وه‌تا لێم ده‌گه‌ڕێن و..
ده‌یانه‌وێ زمانم به‌گڕ هه‌ڵواسن
ئه‌وه‌نده جۆگه‌له‌ی كۆچ له ناخی
تاڤگه‌ی بانگه‌وازی به‌ڕێ خستووه
هه‌ر به‌په‌رچه‌می لێشاوه‌كان ده‌مناسن
خه‌مێك له دڵما سه‌ر ده‌كا
چیایه‌ك له خه‌ون داگیر ده‌كا
نه له كۆڵوانه‌ی به‌فر تێر ده‌بێ
نه ده‌توانێ ماچێكی كوڵمی ڕۆژ بكا
ده‌سرازه‌ی پێده‌شته‌كان
باسكی دونده‌كان توند ده‌گوشن
هه‌وره.. بابرده‌كان
خوێنی كازیوه هه‌ڵده‌مژن
بۆیه تارمایی یه‌ك.. له ناڵه‌ی زریان
سه‌مایه‌ك له لقی دار ژاڵه‌ی گوێی چه‌مان
شیری په‌یڤی دوور..
له مه‌مكی ئه‌ستێره‌ی ڕه‌وێكا ده‌نۆشن
بۆیه ئه‌ستێره‌كان له هه‌ورا خنكاون
تینووی ناسنامه‌ی كاروانی كۆچن
به‌ترپه‌ی زه‌مین..
تیله‌ی هه‌ور بووه تیشك
بروسكه له گیرفانی ئاسمان په‌ڵاس بوو
شه‌وێك له پرسه‌ی ئه‌ستێره‌ی بێنه‌وا
بووه گه‌واڵه‌ی حه‌زێكی تووڕه
ده‌ستی خسته مل گه‌ردیله‌ی هه‌وا
ده‌ریاكان ئاوێنه‌ی خه‌رمانی مانگرتن و
لێشاوه‌كان په‌رچه‌می ئه‌سكڵی ژان بوون
كوانوویه‌ك له گه‌رووی ئه‌شكه‌وتی كاروانسه‌را
بۆ ژانی زارۆ‌كان كردبووی به هه‌را
هه‌ر پێ‌بوو.. له جه‌سته‌ی وه‌رس بوو
ده‌سته‌كان له به‌فرا مردبوون
ئه‌مه سزایه‌كه به چاره‌ی چیاوه لكاوه
ئه‌مه نیمچه مه‌رگێكه بۆ سایەی بارێژه
به‌زه‌بری پیلان هاتۆته دونیاوه
ئای له به‌زمی
زه‌رده‌زیڕه‌ی خوێنمژی گێتی
ئای له هه‌ڵپه‌ركێی گیانه‌ڵای مردن
كاتێك نه‌وای ڕۆژ شه‌قژنی دڕكێتی
له سنوور ده‌سته‌كانم
نه‌یانده‌ویست ماچی ته‌لبه‌ند بكه‌ن
له سنوور ده‌ستیان ده‌نا به ڕوومانه‌وه
نه‌خۆشخانه‌كان
ره‌شماڵی كه‌وبازی و فركه بوون
پزیشكه‌كان بارزگانی كۆنه فرۆش و
قه‌سابی ڕانه مرۆی رێڕه‌و بوون
ستار ئەحمەد