
_ 40 __
به‌یانییه‌ك..
هه‌واڵی مانه‌وه‌ی كۆرپه‌كانم زانی
به‌یانییه‌ك مژده‌ی مه‌زنبوونی شیعره‌كانم
بوون به په‌یامی عه‌شقێكی یه‌زدانی
بستبه‌بست ژیانی غه‌ریبیم
خسته ژێر كامێرای سه‌نگه‌ر
زانیم له كۆتر ئاشتیخوازتر و
له بایه‌قووش شوومترم
زانیم كه‌من وڵاتم له دامێن دابڕن
له گۆشه‌ی شیعرێكما ناسنامه‌م هه‌ڵده‌بچڕن
ئه‌وه‌تا به‌قه‌د هه‌نگاوی جاڵجاڵۆكه
له ته‌ونی گومڕاییا..
شه‌نوو بای خۆم ده‌كه‌م
ئه‌وه‌تا له دامێنی.. ڕه‌شماڵێكی سك سووتاوا
مه‌ترسی له‌زه‌بری هێرشی ڕۆم ده‌كه‌م
به‌دوای كۆچبارا ئاواره‌بووم و
گزنگ نه‌یدوانم
له كووچه‌ی ژانا.. بڵند ڕاوه‌ستام
چیایه‌ك پرشنگی نه‌كرده زاده‌ی به‌رواری مانم
بۆیه وه‌كو په‌ڕه‌ی شیعره‌كانم
له ژێر نه‌عره‌ته‌ی چیای خنكاوا
ناخم له تریفه‌ی دوكان بێبه‌شه
بۆیه كه‌ناوی كۆچێك ده‌بیستم
هۆنراوه ده‌كه‌م به خۆشه‌ویستم
هه‌وارگه‌یه‌ك خۆزگه‌كانم له باوه‌ش ده‌گرێ
بووه‌ته بارگه‌ی له‌نگی و ده‌یجوویی
هه‌لێك له دڵی به‌یبوون شینبووه
ده‌یكه‌نه سۆزی به‌ردی ناسۆری
گوڵ كوانێ له نه‌مام بڵندتر
مه‌ل كوانێ له شاعیر ڕه‌وه‌ندتر
چڵ لاسكی نه‌ناسێ
ڕه‌گ نرخی جوانیه‌كه‌ی نازانێ
په‌پووله له بۆنی شیله‌ی گوڵ تێنه‌گا
شه‌ونمێك تیونێتی ناشكێ
له باری ته‌وه‌لای دورگه‌ی بێچاره‌م
له ماڵی كاولبووی قه‌رزاری ئه‌م شاره‌م
هه‌ر كۆچه..
شوێن په‌نجه‌ی ته‌مه‌نمی ناسیوه
هه‌ر مه‌رگه به باڵای پرشنگمیان بڕیوه
له خۆرا ئاوێنه‌ی خه‌ڵتانی خوێنم
ڕووباری كۆچباره
به‌ده‌ریا نه‌بووین و
كۆتری ته مه نمان
هێلانه‌ی گلێنه‌ی ڕێبواره
یادگاری خه‌م له دڵا ده‌ڕوێنێ
كۆنه‌زام..
هێلانه‌ی خۆزگه‌كان سوور ده‌كا
ژانی جه‌ور..
له قژی بروسكه‌ی هه‌ور ئه‌كا
زه‌مانێك.. زمانمان
گه‌ردانه‌ی هه‌ناسه‌ی سروشتبوو
ڕۆژگارێك پشتێنی چیامان له پشتبوو
ساڵانێك په‌رچه‌می گزنگمان له‌مشتبوو
چقڵ نه‌ما پێسته‌مان نه‌گه‌ستێ
ڕێگا نه‌ما..
لێشاوی به خوێنمان هه‌ڵنه‌ستێ
خۆر دووره و
به ڕۆژیش ناتوانین بیدوێنین
تاریكی چاوه‌زاری توێشوومانه
ئه‌مه‌یه فه‌رهه‌نگی بیروڕای بوون و مان
ئه‌مه‌یه شه‌وه‌زه‌نگی شاسواری نیشتمان
تۆ گه‌ردێك له‌لرفه‌ی شه‌وبایه‌ك هه‌ڵواسه
تۆ نوورێك له چڵی دارگوێزێك بتاشه
تۆ مه‌رگێك له تابووتی كانییه‌كا ئاوبده
تۆ ڕه‌وێك له خاچێكا هه‌ڵكه‌نه
تۆ ده‌ستێك له گیرفان ڕه‌شه‌با بده
ئه‌وكاته ده‌زانیت
چه‌ند كۆچبار
ناسنامه‌ی گزنگی ته‌مه‌نه
باڵدارێك نییه..
ساڵ وه‌رزی نه‌گۆڕێ
لانه‌ی هه‌وارگه‌ی بپێچێته‌وه
جۆگه‌یه‌ك نییه.. له چه‌م دایبڕن
به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه
گزنگ تۆراوه
دوای كۆچی خۆری مافمان كه‌وتووه
گه‌لێك له دوژمن سڵنه‌كاته‌وه
گه‌واهی نه‌مریی په‌ڕه‌ی مێژووه
ستار ئەحمەد