____5 ____
كه زامێك به تاڵی وشه ده‌دوورمه‌وه
باوه‌ش بۆ ناونیشانێك ده‌گرمه‌وه
ژانی له دایك بوونی هۆنراوه
دیده‌ی خۆره
خوێنی باوه‌ڕی تێزاوه
له پیتی كافه‌وه ده‌ستم پێ كرد
له نوونا باڵبه‌ستیان كردم
له گۆڕێك گه‌ڕان
شوێنه‌وارێك جێنه‌هێڵێ
من هێشتا به‌ناو زیندووم
پێیه‌كانم ده‌ده‌نه به‌ر ده‌مه‌بێڵێ
چه‌ند ساڵه هاوده‌می شانمه
ڕه‌نگه ئه‌و جۆگه‌لانه‌ی زامدارم كردوون
نزایان هاتبێته‌دی
بۆیه ڕۆخێك..
به‌ر چه‌پڵه‌ی شاڵاوێك بكه‌وێ
شوێنه‌واری برینێك
له‌سه‌ر جه‌رگم ده‌رده‌كه‌وێ
شیعرێكی ئاواره
له جۆلانه‌ی برینی ناخما ده‌سره‌وێ
له هه‌تاوم پرسی
بۆچی شه‌وانه گوڵه ماچێكم بۆ نانێری
سكاڵای ده‌ربڕی
ئه‌ی بۆ وه‌كو مانگ
چوارچێوه‌ی به ئه‌ستێره ناگیرێ
له شاباڵی هه‌وره نزمه‌كان
خوانی بیره‌وه‌ریم دروست كرد
له ئاوێنه‌ی جۆگه ڕوونه‌كانا
تۆماری مێژووم
له گلێنه‌ی ئه‌ستێره‌و مانگا به‌دیكرد
خۆشه‌ویستی ڕدینی حاجی قادر بوو
ژیله‌مۆی نێو په‌رچه‌می سووری ئاگر بوو
له‌م به‌یانییه ڕه‌نجه‌ڕۆیه
خۆر بوو به ده‌روازه‌ی كۆیه
هێنده به‌فر ڕووی شه‌قامی سپی كرده‌وه
شیعری سووریش له بینایی زوقمی ڕێگا
بۆ ڕۆژ ده‌می ده‌كرده‌وه
گزنگ تۆرا
سروشت ده‌وه‌نی باڵه شه‌خته‌ی
به‌سه‌ر كاكۆڵا داچۆڕا
ئه‌ی چۆن ئه‌م كۆتره شینانه
له كاك(ئه‌حمه‌دی) شێخه‌وه
بنه‌و كۆچباریان بۆ ئه‌م شاره گوێزابووه‌وه
مه‌ناره‌ی مزگه‌وته‌كان
ده‌تووت ئه‌و داره مه‌زنه‌یه
له دڵی(مه‌وله‌وی) شینبووه
من په‌رییه‌كم نه‌بینی
باڵی به‌فرو
چاوه‌كانی وشه‌ی هه‌ڵبه‌ستی خۆڕسكبن
قه‌تاره‌ی مه‌له دڵشكاوه‌كانیش
له سنووری خوێن و ئێسقان و ئێسك ده‌چن
ئه‌مه‌یه كۆچباری گزنگ
وورده ئه‌شك و دانه‌ی ئاورنگ