___ 6 ____
به‌سێبه‌ری هه‌وره كۆچه‌ره‌كانا
دوای كاروانسه‌رای ڕۆژگار كه‌وتم
ئه‌وه‌تا هه‌ر له ڕێگام و
گۆڕهه‌ڵكه‌ن و داره‌مه‌یتم
له(نالی) یان پرسی
ئایا(حه‌بیبه‌ی) خۆش ده‌وێ؟!
چیایه‌ك به‌شه‌رمه‌وه سه‌ری دانه‌واند
نم.. نم چلووره‌ی شه‌خته
به‌گه‌ردنیا هاته‌خوارێ
له ده‌رگای(شه‌میان) دا
نه‌یان زانی بۆچی ده‌گرێ
هێرۆیه‌كیان له كه‌نارێك جیاكرده‌وه
بینیان وا خه‌ریكه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێ
هاتن شاعیرێكیان
به گوڵاوی شیعر شووشته‌وه
ته‌ماشای زامه‌كانیان كرد
له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ی كۆرپه‌ی شیعرا
گزنگ مه‌مكی له‌ده‌مناوه
سروه‌ی به‌یانی تارای خۆزگه‌یه‌تی
چه‌پڵه‌ی تیشك و ئاو
فرمێسكی گه‌رمی دایكێتی
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كازیوه
ئاسۆی جێهێشتووه
ئه‌وینی گڵ وه‌كو قه‌قنه‌س
له‌لانه‌ی دڵما نیشتووه
خۆ من مانگم سه‌رنه‌بڕیوه
گه‌ردنی خاكم نه‌تاسانه
نیگای ئه‌ستێره‌یه‌ك
بۆ خاكی جه‌رگم هه‌ڵنه‌فڕیوه
ڕۆژ له كه‌ل ده‌رناچێت و
ئه‌م كۆچی گزنگه ته‌واو نابێ
بۆ له خه‌زاڵ ناپرسن
ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی درێژه
یان باڵی خوناوكه‌ی كازیوه
بڕۆن تارای دڵی(سێوێ) هه‌ڵده‌نه‌وه
حه‌ز به‌تیشكی خۆر‌و
زریوه‌ی ئه‌ستێره‌كان ناكا
ئێستا له گۆڕێكی ته‌نگا
كامیان باوه‌شی بۆ ده‌گرنه‌وه
له سروه گه‌ردو خۆڵ نابارێ
گلێنه‌ی زه‌ریایش
ورده بارانی ڕه‌حمه‌ته
لانه‌ی سه‌رچڵی ستوونی ئاسمان
دابڕانی لاپه‌ڕه‌ی تاریك و ڕوونه
ئه‌م كۆچباره‌ش هه‌ڵكشان و
وه‌رزه نیگای
گه‌ڕانه‌وه‌و هاتووچوونه
ستار ئەحمەد