
ئومێد قەرەنی
پارەکانی گیرفانم ژماردن
بە توندیی کۆخیم
بەرلەوەی مەرگ فیکە لێدا
هیچ بیرم لە تۆ نەدەکردەوە!
سڵاوم لە تابووتی شاعیرێک کرد
بە بان ئۆتۆمبێڵی پۆلیسەوە
تا ببینن ئەمنیش لێرەم!
بە ئەستێرەکانم گوت
ناخوازم بزانم هەنووکە چ دەمێکە!
بەرلەوەی سەرما لێوانم بقلیشێنن
لە مەیخانەیێ کێوییانە مەیم هەڵدەقوڕاند
بە یادەوەرییەکی غەمگین تێربووم...
پاشان وەک کوڕێکی جوان و خورت
لە تەشتی جل شوشتنی ماڵی هاوڕێیەکم
زۆر بە توندیی ڕشامەوە...
هیچ بیرم لە تۆ نەدەکردەوە!
مانگ ئەژنۆی دا
سنگم دەتگوت کەشتییەکی ڕزاوە
تژییە لە کۆچبەر
لێ هیچ بیرم لە تۆ نەدەکردەوە
هیچ بیرم لە تۆ نەدەکردەوە
شەوێکی سەگ بە حەساریی
سەرباز ڕژانە نێو کۆڵانەکانی پەیڤان
نەبادا یاخییەکان لە پەراسووەکانمەوە دەربچن
شەڕی نێوخۆ دەستپێبکا..
سەرباز ڕژانە نێو کۆڵانەکانی پەیڤان
ئەو پەیڤانەی کرێکارن، کۆیلەن وەک خۆم
شەو و ڕۆژ لە کارگەکاندا
ئارەق دەڕێژن، خوێن چک دەکەن
کە ماندوو دەبن لەسەر ڕێڕەوێ لێی دەخەون
خۆیان بە ئومێد دادەپۆشن...
*سەگ بە حەسار، سەگێک کە ڕاوەدوو دەنرێت و لە کەلەنێک دەپەسترێ و ئازار دەدەرێت.