
کچێک ناوی قوبادی جەلیزادەیە
بۆ قوباد خۆی
گوشاد حەمە سەعید
کچ،ئەو بوونەوەرەی هیچ بوونەوەرێکی لێ جوانترنییە،
گوڵ لەکچ دەچێ
بەهاروپایز لەکچ دەچن،
شەقامی ڕازاوە
بالەکۆنی پڕلەمەرکانەی گوڵو لاولاو
لەکچ دەچن
×××××××
کانی لەکچ دەچێ
مانگی خشتی چواردە
گزنگی بەیانییان لەکچ دەچن
بەڵام کچ لەخۆی نەبێ لە شتێکی دیکە ناچێ
××××××××
هەربۆنێکی خۆشی. هەیە
لەبۆنی کچ دەچێ
بۆنی خاکی دوای باران
بۆنی شیری گەرمی دایکان
بۆنی مێخەک هی وەنەوشە
بۆنی نێرگزی بەهاران
بۆنی کافور
هی نیشتمان
هی نەتەوەی زەحمەتکێشان
هەمووی هەر بۆنی کیژ دەدەن
کچ هەمیشە بۆنی هەموو گوڵوکەکان
بۆنی پاکی تریفەی مانگ
هی ئەشکەوتە فێنکەکان و نسێی ئێوارانی
چیادەدا
ئەوان وەک دڵۆپە هەنگوینی کلۆری دار
نازو خەندەو
دلۆ ڤانییان لێدەچۆڕێتەوە
×××××××××
چەند چەلەنگن کچ
لەدەمی خەنجەر گەلێک تیژترن
×××××××××÷÷
ئەگەر کچێکت ڕازیکرد
دڵنیابە نیشتمانێک ئازاد دەبێ
ئەگەر کچێک دەستی گرتی
میللەتێک سەربەخۆدەبێ
××××××××××
تەنیا کچە بەنازەوە
دەست لەملانێی مەرگ دەبێ
لەپردەکەی سیڕات دەمانپەڕێنێتەوەو
بۆدیدەنی خوا دەمانبات
خودای سۆزو خودای گەورەی خۆشەویستی،
لەبەر ئەو هەموو شکۆیە
بەنیشتمان دەڵێن دایک.