
هەژار ئیبراهیم/سۆران.
2026/8/12..بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان لەمەڕاسیمێکی تایبەتدا لەسنووری ئیدارەی سۆران کە لەلایەن ڕێکخراوی بازان ئەنستیوتی ڕێکخرابوو. (دهۆک بەڕۆژی) خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا لە پای هەوڵ و خزمەت کردنی ناوبراو بە گەنجان و لاوانی ناوچەکەوتایبەت کارە ڕۆژنامەوانییەکانی.
دهۆک بەڕۆژی کەهاوکارێکی دڵسۆزوخۆبەخشی ڕێگای کوردستانە ڕایگەیاند:
ئەم سوپاسنامەیە بۆ من تەنها پەڕەیەکی کاغەز نییە، بەڵکو نیشانەی متمانە، هاندان و بەرپرسیارێتییە بۆ ئەو ڕێگایەی هەڵم بژاردووە، کارکردن بۆ هۆشیاری کۆمەڵگەدا وتایبەتیش لەبواری میدیا.
ئێمەش بەناوی ستافی ڕۆژنامەوەپیرۆزبایی لێده کەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتربۆئەم هاوکارەئازیزەمان دەخوازین.
