مودریک ژاڵی
دڕنده :
چه‌ند نزیكین
یه‌ك خانه‌واده‌ین
ئه‌وان، شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌لاك و
ئێمه‌ش:
داهات و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر
چنگ به‌خوێن !
به‌ڵام، گۆیا
به‌گه‌مه‌ی دیموكراسی
به ئه‌ته‌كێتی رۆژهه‌ڵاتی !!
كه‌ر :
چه‌ند نزیكین
یه‌ك خانه‌واده‌ین
ئه‌وان زه‌ڕینی زۆر له‌به‌هاردا
ئێمه‌ش :
هه‌ستی زۆری نه‌ته‌وایه‌تی
ره‌پبوونی ده‌ماری كوردایه‌تی
ته‌نیاو ته‌نیا له‌نه‌ورۆزدا!!
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین
ژێرده‌سته‌ین
دووسێ هه‌زار ساڵ زیاتریشه
ته‌نیا جارجاره
له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی كه‌نگرا
بیر له‌ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ینه‌وه!!
ئه‌وان هه‌میشه هه‌ر ده‌زه‌ڕن
ئێمه‌ش:
هه‌میشه‌و هه‌میشه!!
ئه‌وان له‌ڕێگاو بان
زۆر زیره‌كن
هه‌نده‌سه‌و خه‌ریته‌ی وڵاتیان لایه
ئێمه‌ش:
هه‌نده‌سه‌ی كوێركردنه‌وه‌ی
به‌رده‌بازو رێگاكان !
ئه‌وان بۆ نیو مه‌تر بازدان
دوومه‌تر زیاتر
خۆیان بۆپێشه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن!
ئێمه‌ش:
بازی گه‌وره تر
به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌مه‌ن!
كه‌چی ئه‌وان
نه‌ژن ده‌كوژن !
نه‌شه‌ڕی ناوخۆ !
نه دزو جه‌رده !
نه ته‌كفیری كه‌سیش !
_______________________
14/4/2016