هـۆنراوە بـۆ منـداڵان

هـۆنـراوەی: رەزا شـوان

 

خـەونـەکـــــــانـم جـیـــــــاوازن

پـڕ لـە هـــــیـوا و لـە نـیــــازن

***

مـن دەبـــــم بـە کـەشـــــتـیـوان

گەشـتـێـک دەکـەم بـۆ ئاسـمـان

***

بـۆ ســـەر گــڕەهـــــــــەســارە

شـــــەوان گـەشــــە و دیــــارە

***

ئـــاڵای کوردســــــــــتـانـەکــەم

لـە ســەریـدا هــەڵـــــــــدەکــەم

***

پـەیـــامی ئـاشــتی کـــــــوردان

دەنـــێـرم بـۆ گــشــت گـــــەلان

***

بـەر لـە رووسـیـا و ئـەمــریـکـا

کـوردێــک ئـەم گـەشـــتـە دەکـا

 

(*)گڕەهەسارە (بـارام): مەریـخ ـ مارس ـ هەسارەی سوور.

 

بۆ گۆڤـاری (خاڵخاڵـۆکە) م نارد لە (١/ ئۆکـتۆبـەر/ ٢٠٢٥) ئامانج شارباژێڕی. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا