هەژار ئیبراهیم - سۆران*

"دڵشکاو" ناونیشانی کتێبی چوارەمی نووسەر، فارس دژەباوە، کە ٤٠٠ چوارینەی جۆراوجۆری لە هەموو بوارەکان لەخۆ گرتووە.

نووسەر بۆ "ڕێگای کوردستان" وتی: "کتێبەکەم پێشکەشە بە هەموو ئەوانەی لە خۆشەویستی و ڕەخنە و ئەدەب تێ دەگەن و خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز و هۆشیارن لە ژیاندا."

هەروەها وتیشی: "ڕەنگە ئەم کتێبەی من بەدەر نەبێت لە هەڵە و کەموکوڕی، بەڵام بۆ منێکی پێشمەرگە و کرێکار، کە یەک ڕۆژیش نەچوومەتە بەر خوێندن، مایەی سەربەرزییە کە هەموو چین و توێژێکی پەراوێزخراو و ستەمدیدە و دڵشکاو لە زمانی شیعریم تێ بگات."

لەکۆتاییدا سوپاسی "ڕێگای کوردستان" و هەموو ئەوانەی کرد کە هاوکاری بوون و ڕێز لە ماندووبوونی دەگرن و گرنگی بە بەرهەمەکانی دەدەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا