
كەریم دەشتی
1
بۆن و به‌رامه‌ی كێڵگه دووره‌كانی نیشتمان
چه‌شنی شه‌رابی كه‌وناری هه‌زار ساڵه
شه‌ڵاڵی مه‌ستییان ده‌كردم
با هه‌ڵیكرد، بای هه‌ڵه‌مووت و ڕه‌وه‌زان
وتم ئه‌ی با
ئه‌ی بای سه‌ر به‌فر و ته‌متوومان
كه‌ی ده‌مگریی و ده‌مبه‌یته‌وه بۆ نیشتمان ؟
با داكشاو گه‌ڕایه‌وه
ئاوڕیشی نه‌دایه‌وه
2
بۆن و به‌رامه‌ی كێڵگه دووره‌كانی نیشتمان
وه‌كو مناڵ ده‌یاندامه‌وه ده‌ست گریان
كه‌وتمه ناو ڕێی هات و نه‌هات
وتم ئه‌ی ڕێ، ئه‌ی ڕێگه‌وبان
كه‌ی ده‌مگه‌ینییه‌وه نیشتمان
به‌ڵام هه‌یهۆ كه‌ی ڕێ گوێ ده‌گرێ له ئینسان؟
3
بۆن و به‌رامه‌ی كێڵگه دووره‌كانی نیشتمان
پووشی غوربه‌تیان ده‌سووتان
كه‌شتی ده‌ریا هه‌ڵیگرتم
وتم ده‌ریا، ده‌ریای پڕ زه‌ناو خرۆشان
كه‌ی ده‌مگه‌ینییه‌وه نیشتمان؟
ده‌نگم له‌نێو هاژه‌ی شه‌پۆله‌كان خنكاو
بوو به بریان
4
خۆم و دڵی شكاوم ماینه‌وه
هاوارم كرد ئه‌ی دڵ، ئه‌ی دڵ
دڵی پڕ برین و گومان
ئه‌وه‌ی من ونم كردووه پاوان نییه
كتێبێكه، كتێبی گه‌وره‌ی نیشتمان