
عەبدوڵڵا ئەژی
لێـڵــە، هــەمـوو شـت لـێــڵــە
نــاوەکــانمــان
ئــاوەکــانمــان
ئــاوی بــاران
ئــاوی چــاوو
گـفـت ولـفـت و
زمــان و ڕێـزمانـیش
لـێـڵــە هـەمــوو شــت
هــەمــوو شــت لــێــڵــە.
..........
پــەیــکـەرو
مــرۆڤـیــش،
کــەم وکــورتــیــان هــەیــە
پـەیـکــەر
فـێـڵــی لـێ دەکــرێ
هــەروەهــا مــرۆڤــیــش.
..........
تــادەژی
وەک ئــامـێــر دەڕۆی
وەک ئــامێــر دەژی
مــردن دەڵــێ:
کــەدەشــمــری
وەک مــرۆڤ دەمــری.
..........
ڕابــردوومــان ، کولانــەوەی بــریـــنــەکــانـە
هــەوڕۆمــان ، ژەهــرنـۆشـیـنــە
داهــاتـوو ،یــاریــکــردن
لــەنــێـوان ، نــەزانــیــن
و
خــۆئــامـادەنــەکــردنــە.
.........
هــەر لــەدرەخــتــی ســەوزی
بــەهــاران دەچــی
هــەزاران گــەڵای حــەزت
پــێــوەیــە
مــن دەنــگــی بــاڵــنــدەیــەکــی
بــێ ئــۆقــرەی
نــێــو گــەڵاکــانــتــم
مــن دەنــووکــی حــەزی
ســەر گـشـت بــاڵاتــم
درەخـتــە تـــەڕە بـەهــاریــیــەکــە
بــاڵات دەدرەوشــێــتــەوە
و
گــەڵاکــانـت تـەڕ تــەڕ دەبــن..
