مدیحە برادۆستی
ئەوە کێ بوو گوتی مەهری کیژۆڵەیەکی نۆ ساڵە
بووکی خەونی تەمەنێکە بە ملی من ئەو ئۆباڵە
ئاخر ئەو هێشتا منداڵە لە ئامێزی بابە و دایە
کوا ئەو وەکو خەج و زینە هەزارجار کوێرایت دایە
ئەو خەیاڵی گرینۆکی لەلای ساپانێ و وازییە
کوا پێویستی بە ئەوین و ڕاموسان و دەسبازییە
ئەو هێشتا بووکەڵەی یاریی لە کۆڵان و لە ماڵیشە
کوا دەزانێ پاکیزەیی بۆ باب و مام و خاڵیشە
تخوا ئەلقەی پەنجەتوتەی مۆرییانێی ببەنەوە
شکۆ و گەورەیی بۆخۆتان بەس منداڵیی بدەنەوە