
لە گەلەری جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕەخنەگران و خولیایانی هونەری شێوەکاری، پێشانگای هاوبەشی هەردوو هونەرمەند (وەهبی ڕەسول و بەهائەدین) لەژێر ناونیشانی «٢٤ کاتژمێر» بە فەرمی کرایەوە.
پێشانگاکە بەرهەم و تابلۆی نوێی هەردوو هونەرمەند لەخۆدەگرێت کە گوزارشت لە دیدگای جیاوازی بینراو و ئەزموونی تایبەتی ئەوان دەکەن لە کایەی هونەری هاوچەرخدا. سەرنجڕاکێشی تابلۆکان و تێکەڵکردنی ستایلە جۆربەجۆرەکان وایکرد لە یەکەم ساتەکانی کرانەوەیدا پێشوازییەکی گەرمی لێ بکرێت.
شایانی باسە دەرگای گەلەری جیهان بەڕووی بینەران و هونەردۆستاندا کراوە دەبێت و پێشانگاکە تا ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ (٢٠٢٦/١٠/٣١) بەردەوام دەبێت.
