جاران
وام دەزانی ڕوباریت و
پەرداخێک پڕ دەکەی لەساکاری خۆت
لەدرزەکانم دەپرسیت !
یان دەبیتە پەپوولەکانی غەزەل
خانەخوێیەک بۆ شیعرو
نوێنـی ئازارەکانم تەڕدەکەیت !!
ئێستا بە ئیمزای کام ڕوبارە
لە مێوی کام مۆسیقاوە
هێشوویەک لەڕوناکــی ژن لێکەمەوە ؟!
جاران ڕوبار کەپری هەبو
شەو کەپری بو
باوەش کەپرو
تەنیایش کەپرێکــی تر !!
کەی داوەتێکی شیعرت کەم
نەفەسێک لە خۆشەویستـی بدەین ؟!
کەی پەراخێک لە ترێی ژیان
بەرینە ماڵی شیعرێکــی کوژراو ؟!
ئەی لەباران و لەباوەش و لەقەترەکانی سەراب وونتر !
ئێستا دڵنیاترم لە ئاو ،
کە چیتر ناکشێ بەناو دیلیەتـی مندا
لەمەودوا خەتێک دێنم بەسەر هەتاوا
چیتر ناڵێم :
شیعر تەنیا موناجاتی گەیشتنە بە ئەو !!