
بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٠ لە کتێبخانەی گشتی ڕواندز ئێوارە کۆڕێک بۆ ناساندنی دوو کتێبی مێژوویی مەغدید حاجی سازکرا.
لەدەستپێکی کۆڕەکەدا نووسەر شڕۆڤەیەکی وردی هەردوو کتێبەکەی کرد، هەڵوەستەی لەسەر چەند بابەتێکی نێو کتێبەکان کرد. ئامادەبووانیش بە سەرنج و تێبینییەکانیان بەشداربوون لە دەوڵەمەندکردنی ئێوارە کۆڕەکە.

