ئامادەکردنی : عەباس داودی
ــ سەرمایەداری، هەموو شتەکان دەکات بە کاڵا (ئایین، هونەر ، ئەدەب) و پیرۆزییەکانیان لێ وەردەگرێتەوە .
ــ کەڵەکەبوونی سامان لە جەمسەر، لایەکی کۆمەڵگەدا، لە بەرانبەردا کەڵەکەبوونی دیاردەی هەژاری و بێئومێدی لە جەمسەر، لایەنێکی تردا .
ــ ئەزموونەکان، سەلماندیان زۆربەی ئەوانەی هەست بە بەختەوەری دەکەن، ئەوجۆرە کەسانەن کە توانیویانە وا بکەن زۆرترین کەسانێک هەست بە بەختەوەری بکەن .
ــ هەژاری شۆڕش چێ ناکات، بەڵکو ئەوە هوشیاری هەژارییە ، کڵپە لە شۆڕش دەدات دژ بە ستەمکاران، خەسڵەتی ستەمکارە واتلێدەکات گەمژە و نەزان بیت .
ــ گەر ویستت هیچ و پووچ بیت، دەبێ پشت بکەیتە گشت دەوروپشتت .
ــ بیری مرۆڤ لێکەوتەیە بۆ حاڵەتی مادیی .
کەسەکان دیرۆکیان تۆمار دەکەن، نەک بە ویست و ئارەزووی خۆیان، ئەو تۆمار، یاداشت کردنە بەرهەمی قۆناغ و سەردەمێک نییە، هەڵبژاردەی خۆیان بێت، بەڵکو لە قۆناغێکدا هاتۆتە پێشێ، راستەوخۆ رووبەڕووی بوونەتەوە، چەسپاوەو لە رابردووەوە بۆیان ماوەتەوە.