شیعری شاعیری کۆری: کیم یونگ جو
وەرگێرانی: خدر ئیبراهیم خدر
ئەو نیگارکێشە،
کە بە بێ دەست لەدایکبوو
تەنها نیگاری بای دەکێشا...
بەفڵچيەیەک کە دەمییەوە گرتبوو،
نیگاری بایەکی دەکێشا تائێستا هیچ کەسێک پەی پێنەبردبوو...
نەشدەتوانرا ئەدگاری بناسرێت!
*
بەڵام فڵچەکەی وی دوور دەڕۆیی
تاکو دوواتر بە نەرمە هەناسەبڕکێیەکی منداڵانەوە بگەڕێتەوە.
وەختێک نەیتوانی نیگارەکە بکێشێت،
سەرکەوتە سەر دیوارێک و
چەندین مانگ بە سەرسووڕمانەوە لەوێ مایەوە...
بۆ ئەوەی بتوانێت ڕەنگێک پەیدا بکات
کە هیچ کەسێک درکی پێنەکردبێت،
بە چاوە تیژ و درەوشاوەکانی لە گڕکانێکی تاریک ڕاما...
هەوڵیدا نیگاری دەستەکانی خۆی بکێشێت
کە بەجێمابوون....
سەرچاوە: گۆڤاری ( الفیصڵ )، ژمارەی دووانەیی ( ٥٧٩ - ٥٨٠ )، ٢٠٢٥، وەرگێری عەرەبی: محەمەد خەتاب