
لە درێژەی کارە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانیدا، کتێبی نوێی نووسەر "حەیدەر مەنتک" کە هەڵگری ناونیشانی "مەلوەیەک لە ستوونەکانم"ە، کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
ئەم پەرتووکە لە قەبارەی وەزیری و لە توێی ٣١٠ لاپەڕەدا زانیاری و تێڕامانی جۆراوجۆر دەخاتە ڕوو.
نووسەر لەم بەرهەمەدا هەوڵیداوە ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و فکری ڕوون بکاتەوە..
لەوانە( ئەتەکێت، ڕۆشنبیریی تەندروستی و ژینگەیی، ئیتکی ڕۆژنامەنووسی و بەهاکانی پەروەردە. جگە لەوانەش، تیشکی خستووەتە سەر چەمکە سەرەکییەکانی وەک شەفافیەت، یەکترقبووڵکردن، سیاسییانی بەئاگا، بنەما بەرزەکانی ئاین، پاراستنی بەها مرۆییەکان بەبێ ئازاردانی بەرامبەر، زەقکردنەوەی ئازادیی ڕادەربرین و ئەوینی نیشتمان).
شایانی باسە، پێشەکییەکی زانستی لەلایەن (پ.د. ئەحمەد حەمەدەمین) بۆ ئەم بەرهەمە نووسراوە کە کواڵیتی و بایەخی نووسینەکانی نووسەر دەسەلمێنێت.
