
21
بەرزان عەلی
سەدەی بیست و یەک
قیامەتی خوداکانی سەرزەوی بەرپا دەبێت
کەم دەبینەوە و هەڵدەوەرێن
زەوی چەندساڵێک بۆگەن دەکا
دەبووژێتەوە و ئازادی ئاژەڵەکان دەست پێ دەکاتەوە
جەنگە گەورەکان بە دلیڤەری دێنە سەر سفرەکانمان
زەوی کێشەی نانی نامێنێ
ڕۆبۆتێک دەبێتە پارێزگاری شارەکەم لەو زەمەنەدا
خێزانەکان بچووک دەبنەوە
عەشیرەت دەکوژێتەوە
هەموو شتێک وێران دەبێت
ژاوەژاو قەڕەباڵغی نامێنێ
خاک و نیشتمان هەتیو دەبن
پارەیەک چەشنی جۆگەر، هەرچی پارەیە دەیسڕێتەوە
ئەم سەرزەمینە گەورەیە چەشنی بەهەشت چەند سەد کەسێک تێیدا دەژی
ئاین و ئیمان لەم شەڕەدا دەمرن، نامێنن لە زەویدا
ئایدۆڵۆژیا دەتۆپێت
هەینی لە ڕۆژەکانی حەفتە دەسڕێتەوە و ون دەبێت
چەند مرۆڤێک
بەر لە سەد ساڵ
نەخشەی ئەم ڕۆژەیان نەخشاند
نەوەکانیان ڕابەرایەتی ئەم قڕکردنە دەکەن و نامرن
خەوم بنیوە
تارمایییەک چەشنی کەشتی زەوی دادەپۆشێت
چەند سەربازێک چەشنی جەلادێێکی تینوو دەمانکوژن
دوو جار هەموومان لەنێو خەوێکی قوڵدا دەژین
پێدەچێت زەوی ببێتە دارستانێکی گەورە
ژیان و مەرگی ئەفسانەکان پێکەوە دەمرن لە چاوەڕوانیدا نامێنن
کتێبەکان هەڵدەوەرن و دەبنەوە بە خاک
دۆزەخ لێرەوە دەست پێ دەکات
پاڕانەوە و لاڵانەوە درۆیەکی فریودەر بوون لەژیانی ئێمەدا
بیر لەوە دەکەمەوە بەچەند نەشتەرگەریییەک، خۆم بکەم بەگورگ تا بمێنمەوە و ببینم
پێ ناچێت فریای ئەم کارە بکەوم لە ئێستادا
هەوڵ دەدەم گورگێک فێری زمانی کوردی بکەم تا شیعرەکانم لەبەر بکات
مانەوەی شیعرەکانم واتە: کوردبوون
تکایە تکایە
باڵندەی نێو قەفەزەکان ئازاد بکەن تا لە تەنیاییدا نەمرن
دەست بە خۆشەویستییەوە بگرن!
پێدەچێت دوایەمین باوەش بێت لەم سەردەمدا
دەست لەگەورەبوون هەڵبگرن!
دەست بکەنەوە بەیاری بەر لە مردنی ماڵئاوایی
نیگەرانیم کاتێک هەموومان پێکەوە دەمرین و کەس لە عەزابی ئەزیزانیدا ناژی
خودای عەرەبەکان چەند بە شەرمەزارییەوە سەیری کوشتن و بڕینی ئێمە دەکات و هیچ ناڵێت!
بیری چوو چەند جارێک لە قورئانەکەیدا باسی ئیسڕائیل دەکات
خۆشبەختانە بۆ تەنیا جارێکیش ناوی فەلەستینی نەهێنا نەبادا ئەوان تووڕە بین لێی
دیاریی دەستی بۆ ئێمە تەنیا دوو سوورەت بوو بە ناوەکانی: (ژن و ئەنفال) بۆ کوشتنمان و بردنی کچەکانمان
بە نەفرەت بیت!
دەمەوێت بە حوشترێکدا ئاینەکەیان بۆ بنێرمەوە تا ڕزگارم بێت لە ئەفسانە و خەیاڵی عەرەب بوون
یەع لە عەرەب!
مەراسمێک ڕێک دەخەم ناهێڵم هیچ مەلایەکی زۆڵەعەرەب بەشدار بێت و گوو بخوات
کفنە سپییەکەی بەرم فڕێ دەدەم و بەر شەقی دەدەم و تفێککی تێ دەکەم
ئێوە دەڵێم، دەنا من دەمێکە کفنی ڕەشم پۆشیوە
جەستەم بە ئاڵایەکی سوور دادەپۆشم چەشنی جەنگاوەر
کەللەسەرم سەوز دەکەم تا کوردبوون لە سەرمدا چەکەرە بکات و ژیانەوە بەرهەم بێنم
شەقێکم لەو زمانە هەڵدا کە کولتوور خستبوویە نێو کفنەکەم تا وەڵامی ناو گۆر بدەمەوە لە تاریکیدا
نیگەرانی بە ڕووخسارمەوە دیارە
تۆم باراکی جەلاد
گورگێک کە هێز لە ڕۆحیدا دەیقیژاند
هاتە لام و پێی وتم:
نیگەران مەبە!
زیندووبوونەوە لێرەوە دەست پێدەکاتەوە
هەستانەوە لەنێو ئەم جەنگەدا دەست پێدەکاتەوە
تێکشکاندنی سنوورەکان لێرەوە دەست پێدەکەنەوە
ڕۆحی کوردبوون لەنێو دەسرازەی بێشکەی منداڵێکەوە دەست پێدەکاتەوە
کەزێی سەربەخۆیی دەهێنێت
کەزی سەربەخۆیی دەهێنێت