ئەحمەد خەلفانی

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

 

 زۆربەی بابەت و ڕووداوەکان بێمانان. چەندە بێمانان، لەژیاندا گرنگن و تەنانەت هەندێکجار هەمانبابەت و ڕووداوە بێماناکان وەک ناوکی سەرەکی ژیانمانگرنگن و ئەگەر مانایەکییان هەبێت، لەچاو دەیشارنەوە. نەک هەر لەچاوی ئەوانیتر، لەچاوی خۆمان. واتا خۆشمان پەڕۆیەکی ئەستووری پرسی بێمانا لەوناوکە یان مانای ژیانەدەئاڵێنین. بێشک هەندێکجار بینیومانە قەوزە چۆن بەردێکی بەردەم شەپۆلەکانی ڕووبارێک یان دەریاکان دادەپۆشرێن،کە تەماشایان دەکەین و هەتا دەستییان لێدەدەین، هەستناکەین بەردە.

یان لەئانێکدا وابزانینبەردەکە بوونەوەرێکی زیندووە، بوونەوەرێکی زیندوو کە قەوزەکان تێکەڵ بەژیانی خۆی دەکات بۆئەوەی وابزانێت قەوزە، هەمان ژیانی خۆیەتی. بێگومان لەواقیعدا هەمانشتە.

بەڕای من،نووسین بریتییە لەچارەسەرکردنی ئەم ناوکی دەروونییەیبوونێکی پەنهانیونبوو. نووسین، جۆرێک هەڵدانەوەی گۆڕە، بەڵام نەک بۆ بینینی مردووەکە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، بۆئەوەی بزانین لەوێ ژیان چی لێماوەتەوە. جۆرێک لەزیندووکردنەوەی مردووەکان، کە دوای ساڵانێکیزۆر، دوای تەمەنێک، بزانین چی مانای هەبووە و چی بێمانا بووە، شتە مانادارەکان ڕزگاربکەین، لەژێرداروپەردوو دەریان بێنین و بابەتە بێماناکان لەپرۆسەی فۆرم پێدان و بەڕۆمانکردنیان، لەژیانماندا بیانسڕینەوە. نووسین جۆرێکەلەبژارکردن و ڕاستکردنەوەی ژیانی ڕابردوو و تەنانەت گۆڕینی.

لابردنی پەراوێزەکانە، بەرپەرچدانەوەی چین بەچینی ئەوشتانەیەدەوری بەردەکەیانداوە. بۆیە ڕاستە دەڵێن ڕۆمان باسی ڕووداوەکان ناکات، بەڵکو باسی بوون دەکات. ڕەنگە یەکێک بڵێ جائەوە قسەیە، ڕۆمانەکان پڕن لەڕووداو. قسەیەکی بەجێیە. ڕۆمانەکان پڕن لەڕووداو و هیچ چارەیەک نییە، چونکە بە باسکردنی ڕووداوەکان دەیانەوێتدەربازیان بن و دەستییان بەودیویان بگات، چۆن پێویستەبۆ بینینی دەرەوە، پەردەکان لابدەین.

ئەگەر خۆمان وێنابکەین، بارودۆخمان لەوبەردە قەوزەگرتووەباشتر نییە. هەمیشە لەبەردەم شەپۆلەکانی ژیانداین، شەپۆلەکانی چاوەڕوانمان نەدەکردن، چاوەڕێیان نەبووین، بێگومان نەماندەویستن. تەنانەت ئەگەر ئەم شەپۆلانە دەرباز بن و تێپەڕن، بێگومان شوێنەواریان دەمێنێتەوە. وەک شوێنەواری قەوزەی سەر بەردەکان. ڕەنگە کاری ئێمە ڕزگارکردنی ئەوبەردەی بوونمان بێت، لەژێر ئەو شەپۆلانە. هەر چەند دەزانین ناتوانین، چونکە ژیانی ئێمەو بەردی بوونمان و قەوزە و شەپۆلەکان واتێکچڕژاوون،جیاکردنەوەیان لێکدی مەحاڵە، بەڵام ئەدەب هەمان بوونی مەحاڵە، هەمان مەحاڵ. لەحەقیقەتدا ئێمە بەئەدەب، مەحاڵ بۆ بەشێک لەواقیعیەتی ژیانمان دەگۆڕین.     

ئێمە بابەتی جیاواز ئەزمووندەکەین، مردنێکی زۆر دەبینین، کارەسات و بوومەلەرزە و لەسێدارەدان و مردووەکان. دەتوانین بپرسین، کام دەنگمان لەشەپۆلەکانەوەیە، کامیان لەدەریاوە؟ کام لەدەنگ و هەستمان لەشاخەوەیە و چەندەدەشتەکان هاتوونەتە ناومانەوە؟ مرۆڤەکان، مرۆڤەکانی دی، بەشیان لەژیانی ئێمەدا چەندە؟ من چەند لەخۆم دەچم؟ لەوانەیە کەسێک بڵێ: تۆ تۆیت، بە هەمان بەرد، قەوزە،مرۆڤ، شەپۆل و دەریاکان کە بینیوتانە. لەگەڵ ئەم مردوو و قووربانیانە.

بێگومان ئەم وتەیە ڕاستە. خاڵی یەکگرتنی بەردو قەوزەیە. تەنانەت دەتوانین خەیاڵبکەین هەر یەکێکمان دیوارێکین کە پۆستەرولافیتەو وێنەکانیان پێداهەڵواسیوین، چونکە لەمێژە و ئێمەش لەگەڵیان ڕاهاتووین، ئێمەش یەکێکیانماندەستدەکەوێت. ئەگەر لێیان بکەنەوە یان بکەینەوە، خۆمان بەڕووتوقووتی دەبینین. دەترسین و شەرم دەکەین.

کەوایە بۆخۆشمان ڕووبەڕووی ئەولافیتەو وێنانەدەبینەوە و پێکەوە دەدوێین، تەنانەت بیر لە لێکردنەوەشیان ناکەینەوە. ئەوانی دیکەش بیرییان لێ ناکەنەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، هەر جارێک یەکێک ڕادەبوورێت، شتێکی دیکەیان بۆ زیاد دەکات و ئێمە لەناو چینەکاندا پەنهانتر دەبین.

وەک دەزانین ئەدەب لە هەر فۆرمێکیدا،جۆرێک لێکۆڵینەوەیە لەخود. گەڕان لەودیو هەموویاندا، بەر و پشتی هەموو ڕووداوەکانە، لە پشت هەموو وێنە و لافیتە و دیوارو پەردەکان. ئەم گەڕانە، جۆرێک گەڕانی کۆمەڵایەتیشە، چونکە مرۆڤ لەکۆمەڵگەو لەگەڵ کۆمەڵگە دەناسێنرێت و هەر بۆیە،هەمیشە سەروکاریڕۆمان لەگەڵ کۆمەڵگەدایە.

بارودۆخی ئەوانەی لە مەنفا دەنووسن تایبەتە، بۆیە بەکردەوە لەهەمووشوێنێکن و لەهیچ شوێنێکیش نین. ئەم لەهیچ شوێنێک نەبوون و لەهەمووشوێنێک بوون دیاردەیەکی واقیعییەو هەڵبەتە جیهانییە، چونکە دەکرێت بڵێین تا ڕادەیەک لەهیچ شوێنێکی جیهان، هیچ کەسێک لەشوێنی خۆی نییە. تەنانەت ئەوانەش لەنیشتمانەکەیانن، بەزۆرەملێ یان بەئارەزوو، هەمیشە مێشکییان لەشوێنێکی دیکەیە.مێشک بۆ نووسەر هەمووشتێکە. تەنانەت دەکرێت ئەم ڕوانگەیە ببەزێنی و بڵێی بارودۆخی ئەوانەی لەنیشتمانی خۆیان ماونەوە، تایبەتترە، چونکە پێگەی ئێمەی مرۆڤە هاوچەرخەکان بەشێوەیەکە لەڕێگاکانداین، لەهاتوچۆی نێوان ناوچە جیاجیا جوگرافییەکان، تەنانەت لەژوورەکەمان دانیشتووین و دەرگاو پەنجەرەکانمان پێوەداوون. ڕێگاکان ماڵی ئێمەن. بۆیە، بێ شوێنبوون لەئەدەبدا ژێست نییە، بەڵکو واقیعییەتێکە. جێگای سەرنجە ئەم دیاردەیە لەیەکەم ڕۆمانی "کوندەپەپووی کوێر"ی هیدایەتدا دەبینین، لە ڕاستیدا ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لەکوێ ڕوودەدەن؟

هیچ ڕۆمانێک، تەنانەت خەیاڵیترینی گەر پەیوەندی بەئەزموونەکانی نووسەرەوەنەبێت نانووسرێت، بەڵام بەو واتایە نییە بایۆگرافیای نووسەرێک، بێگومان ژیانی هەر یەکێک، بایۆگرافیای هەر مرۆڤێک، ڕۆمانێکە. هیچ بایۆگرافیایەک ڕۆمان نییە، چونکە زۆربەی بابەتەکانی زیادەیە و لەفۆرمی ڕۆمانەکەدا نەخراونەتەڕوو، بێمانایە. ڕۆمان پێویستی بەفۆرمە، فۆرمێک هەموو بابەتەکانی، هەموو تووخمەکانی، تاک تاکی ناوەرۆکەکانی مانای هەیە. بەڕای ئادرنۆ: "پلەی سەرکەوتنی جوانیناسی کارکردی، پلەی سەرکەوتنی فۆرمەکەیە لەگەیاندنی ناوەرۆک".

خەڵک و ڕووداوەکان ڕاویلکە دەکەن، بێئەوەی پێوەندییان بەفۆرمێکی سەرەکی، بەهێڵی سەرەکی بایۆگرافیای مرۆڤێکەوەبێت. با واز لەوەبێنین،لەوانەیە ئەوهێڵە سەرەکییە، هەرگیز ئەوفۆرمە سەرەکییە نەبێت. بۆیە ژیانی هەر مرۆڤێک، گەر مانایەکیشی هەبێت، هیچ فۆرمێکی تایبەتی نییە.

تەنانەت نووسەر بۆ نووسینی ڕیالیستی ژیانێکی پڕ بەسەرهات و چیرۆکئاساش ناچارە لانیکەم دوو شت بگۆڕێت: یەک، هەندێک بابەتی بسڕێتەوە و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی بۆ زیاد بکات، دوو، دەبێت بەرزی و نزمی بەخێرایییەکە بکات، بۆ نموونە لەهەندێک شوێنی زیاتر گرنگ، خێرایی نزم و لە دۆخەکانی دیکەدا خێراییەکە بەرزتر بکاتەوە.

واتا ڕۆمانی نووسراو بایۆگرافیای کەس نییە، چونکە ڕەنگە نووسەر لەم پرۆسەی سڕینەوە و زیادکردنەدا، گرنگترین پرس یان پرسەکانی پەیوەند بەژیانی بسڕێتەوەبۆئەوەی بتوانێت بەفۆرمی ڕاستەقینەی ناو ڕۆمانەکە بگات. کەوایە بەرهەمە هونەرییەکان بۆژیان دەگەڕێنەوە، بەتایبەت ڕۆمان.

baangnews.net

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە