هەمزە گوڵانی

 

هەرچی لە دڵمدا نەبێ، لە دنیامدا نییە.

ئەوەی لە دنیامدا نەبێ، لە دینمدا نییە.

خودای من؛

سەنگەر لە مەزڵوومان ناگرێ...

شمشێر ناخاتە سەرگەردنی مەخلووق.

*

ئەی داگیر کەر:

هەمووشتێکم لە تۆ جیایە،

خاکم لە خاکت

ئاوم لە ئاوت

تۆ لە زەلکاوەکانەوە هاتووی

من لە قەندیل هەڵدەڕژێم.

باوەڕی تۆ وەک با

بەدارو درەخت ئەوەڕێ

وەک زریان لەمەیدانی جەنگ

 حەپە حەپییەتی

باوەڕی تۆ ڕەشە بایەکی داوێن پیسە

لە مەلهاکانی عرووبەوە هەڵیکردوە

حەشاماتێکت هێناوە

ڕاوەستێرەی پێدەکەی

پشتەستوور،

 بەمێژووی خوێن و سەر بڕین

باوەڕی تۆ دەستێکە بۆ تاڵان

شمشێرێکە بۆ سەر بڕینی منداڵان!

*

من کوردێکی جودا خوازم،

نامەوێ خاکم بەخاکی تۆوە

گوڵەگەنمێک بڕوێنێ.

ئاوم بە ئاوی تۆوە درەختێک

هەستم تێکەڵ بەهەستت نابێ...

نامەوێ ئاگرم بە ڕۆخ ئاگرتەوە

سەماوەرێک جۆش بدا...

تۆ ئوومەتێکی بێ سیفەتی؛

ئیمامێکی پڕ شەهوەتی.

*

قودسم بۆ ڕزگار کردی

لە دەستی خاچ پەرستانم دەرهێنای

کەچی ئیستا هاتووی سەر لەنوێ بەلەکم دەگری...

دەتەوێ بەئایەتێکی فاسید

جارێکی تر پاکتاوم بکەی؟

بڕۆ هەی ڕووی خۆت و

لات و عوززاتەکانت ڕەش بێ

 بەرۆکم بەردە، کەسمان لەکەس.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا