من لە مەیدانی چوارچراوە

سەوز بووم

و

نەسەبم دەچێتەوە سەر

دوا وەسیەتی

سەید ڕەزای دێرسمی

من

کچە گەریلایەکی شێخ مەقسوودم  

و

ناوم زارایـە

دەستێکم

خەمی ئازادی کوردە

و

دەستەکەیترم

لە دیلێتی

و

قەفەسدایە

هەزار و چوارسەت ساڵە

دەمم دەگرن و

ڕەگم دەبڕنەوە

هەزار و چوارسەت ساڵە

دمکوژن و

مێژووم

دەسڕنەوە

هەزار و چوارسەت ساڵە

مۆگم بە مەجووس

و زەردەشتم

زەندیک دەکەن

هەزار و چوارسەت ساڵە

ئاگری میحرابم

دەکوژێننەوە

و

نووکی شمشێرم

لێ تیژ دەکەن

هەزار و چوارسەت ساڵە

کفن و تابووت بەشی

ڕۆڵەکانی میدە

هەزار و چوارسەت ساڵە

ئێزدیخانم لە فەرماندایە

و

سێدارە چارەنووسی

قازی و شێخ سەعیدە

هەزار و چوارسەت ساڵە

ناسنامەم نەزیف دەکرێت

هەزار و چوارسەت ساڵە

فەرهەنگم بە تەتریک و تەفریس

دەکرێت

هەزار و چوارسەت ساڵە

تەعریب تەوقەی

درۆم لەگەڵ دەکات

هەزار و چوارسەت ساڵە

دڕکی دوژمن

لەسەر جەستەی نیشتمانم

چرۆ دەکات

هەزار و چوارسەت ساڵە

کامە گۆڕی بەکۆمەڵە

و

تەرمی منی تێدا نەبێ

کامە جینۆسایدە

و ناونیشانی

کۆجۆ و ئەشرەفیەی کورد نەبێ

هەزار و چوارسەت ساڵە

هەر فتووحات و ئاهو و ناڵە

هەزار و چوارسەت ساڵە

مێژووم هەر زام و ئەنفالە

"شەماڵ بارەوانی"


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا