کە سێو سێو بڕنێ، هەناریش هەنار
چۆن سەما ناکا درەختی گوێ بەگوار؟

 چریکەی کەناری دڵ کەنار دەکا
نەسیم بەزمانی گوڵ هاوار دەکا

دەنگی پایز دێ گەڵا کاڵ بووە
هەروایە چنار، یان خەیاڵ بووە؟

پرچی شۆڕەبی تاڵ تاڵ وەستاوە
دەڵێی گەورەکچە لە خەو هەستاوە

ئاسۆ سوور بووە ئێوارە مەستە
موعتادەو پێکی شەرابی خەستە!

لەسەرسینەی یار دوو لیمۆ زەردن
وەک بڵێی لەگەڵ پایز هاو دەردن

دەستم بێ وروە، پەنجە لەرزۆکن
لە گوین چووزەرەی ساڵی نەزۆکن

شاعیر چیت ئەوێ لەو کەژو کێوە
کوا شکۆفەی دڵ؟.. مردن بەڕێوە.


هەمزە گوڵانی

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا