
ڕۆژ هەڵەبجەیی
12)
ڕۆحترین
چه‌ند سه‌یره له ئێواره‌یه‌كی تۆخدا هاتیته ڕۆحمه‌وه..كه ده‌مێك ساڵ بوو ئاشنا بووی به نیگا نامۆكانی ناخم، ته‌مه‌نێك بووی له چاوه‌ڕوانی كه هاتی هه‌موو ماڵه شوشه‌ییه‌كانی دڵمت له شكان پاك كرده‌وه. كتێبه تۆزاوییه‌كانی نێو ده‌سته‌كانم به ئومێد ئۆخژن كرد چیت بۆ باس بكه‌م
من له‌كۆشكه غه‌مگینه‌كانی نائومێدییدا هاوارێك بووم له قه‌فه‌س، تاریكییه‌ك بووم له تاڵێك شه‌و، به‌ڵام هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بووم هه‌رچه‌نده زه‌مه‌ن به قامچییه زبره‌كه‌ی ئاڵاوه لێم چاوه‌كانی پڕ كردوم له پایپی دوكه‌ڵ و ده‌ست و په‌نجه‌م له جگه‌ره‌ی بیرچونه‌وه. زه‌مه‌ن ئاوا بوو به‌رامبه‌رم وه‌لێ بۆ چركه‌یه‌ك نا‌ئومێد نه‌بووم ، نائومێدی پیشه‌ی كه‌سیكه ده‌بێته خۆراكی خاك ڕاسته بێ ئومێدییه‌كانم پێیان گرت ، ئێواره پیره‌كان پرچمیان ئالوده‌كرد به كلافه ده‌زووی سپی، له به‌ره‌به‌یاندا زه‌مه‌ن به ساخته‌یی كازیوه‌ی ده‌نارد زۆر شتم چاوكرد ڕۆحمیان له‌تكرد به ته‌موومژ، ئیحساسم به كتێبه داخراوه‌كان.. چی ترت بۆ باس بكه‌م زۆر له وه‌رزه‌كان هاتن سۆمایان فریو دام ، به‌هارێكم نه‌دی شه‌و پڕكا له سه‌وزی ،پایزێكم نه‌دی به ته‌رمی گه‌ڵاكانه‌وه به ڕه‌شه‌با بڵێ :
پۆزش بهێنه‌ره‌وه هه‌ر چه‌نده به‌هێز بیت بارانی ئارامی ده‌بارێت.
ئه‌ی ڕۆحترین چاوه‌ڕوانی، به‌ڵام كه تۆ هاتی له‌گه‌ڵ كوكوختییه غه‌مگینه‌كانمدا ئاوه‌ڵا بووی به په‌نجه‌ره‌ی وتن كه تۆ هاتی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه په‌رشه‌كانی ته‌مه‌نما خه‌یاڵه مێخۆشه‌كانم ئه‌زبه‌ر كرد به حه‌قیقه‌ت.. كه تۆ هاتی شعوره شپرزه‌كانم خۆی پاك كرده‌وه له ئاوازه غه‌مگینه‌كانی هه‌ڕاج كردن پێم خۆش بوو هاتی چونكه من و تۆ ئافریده‌یه‌كین موحیبه‌ت پاك ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ڵه، پڕپڕی ده‌كه‌ین له خواستی ئیلاهی.. ڕاسته موحیبه‌ت سێوێكی له‌زه‌ته كه خواردمان پڕ ده
دەبین له په‌شیمانی شه‌هوه‌ت ، به‌ڵام من و تۆ به ئاوه‌زه‌وه ده‌ستی موحیبه‌ت ده‌گرین
له دۆڕان پاكژی ده‌كه‌ین.. ئیتر بۆ بترسین ئه‌ی ماتڵترین بونه‌وه‌ری ڕۆحم.